فازڵ میرانی: بوونی پارتی زامنی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانه

به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای پارتی و به‌ربژێران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، له یادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوولدا پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق كرد .
له‌ده‌ستپێكی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا، فازڵ میرانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: پارتی بۆ عێراق دیموكراتییه‌كی خواستووه و بۆ هه‌رێمی كوردستانیش سه‌ربه‌خۆی خۆی په‌یِڕه‌و كردووه.
له باره‌ی شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلووله‌وه، فازڵ میرانی رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی خۆیان نه‌خسته به‌ر شۆڕشی ئه‌یلول ئه‌مڕۆ په‌شیمانن له‌و نیعمه‌ته‌ی كه‌شۆرشی ئه‌یلوول به‌خشی.
گوتیشی، شۆرشی ئه‌یلوول به‌رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر كوردستانییانی خسته ژێر یه‌ك سێبه‌ر.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: رێككه‌وتنامه‌ی 11 ی ئادار به‌رهه‌می شۆرشی ئه‌یلوول بوو.
گوتیشی: ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه به‌رده‌وامی پارتی و شۆرشی ئه‌یلوله .
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی راشیگه‌یاند: سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وانه‌یه كه‌به‌رده‌وام بن و خۆیان نه‌چه‌مێنن.
فازڵ میرانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد بوونی پارتی زامنی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانه .
له باره‌ی به‌ربژێرانی پارتییه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق فازڵ میرانی رایگه‌یاند: ئێوه به‌ربژێری میلله‌تێكن له‌رێگه‌ی پارتییه‌وه، پێودیسته كادیران چاڵاك بن و پارتیش پاڵپشتییان ده‌كات .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: دیموكراتییه‌ت ئه‌وه‌یه كه مافی مرۆڤ ، مافی منداڵ ، مافی ئافره‌ت بپارێزێت.




