٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەنجانی هەولێر: دەنگ بە كاندیدانی پارتی دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گەنجان جەخت لەسەر بەهێزیی پارتی دەكەنەوە بۆ گەرەنتیكردنی پاشەڕۆژی خۆیان، گەنجێكیش دەڵێ، پێویستە گەنجان دەنگ بە كاندیدانی پارتی بدەن.

رەمەزان موحسین، كە گەنجێكی شاری هەولێرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان پێش ئەوەی پارتێكی سیاسی بێت، بزاڤێكی ڕۆحیی شۆڕشگێڕییە، راستییەك ھەیە كە تەواوی خەڵكی كوردستان باش دەزانن ئەویش ئەوەیە، كە تەنھا و تەنھا پارتییە خۆی بە خاوەنی كوردستان دەزانێت و قوربانییەكی زۆری داوە لەو رێگەیەدا و نەیھێشتووە دەستی دوژمن بە ئاسانی بگاتە ئەم خاكە پیرۆزە، ھەر لەبەر ئەم ھۆیانەش دڵنیاین پارتی لەسەردەستی گەنجان دەنگەكانی زیاد دەبێت".

ئەو گەنجە دەشڵێت: "ھوكارێكی تری دەنگ زیادكردنی پارتی، دەگەڕێنمەوە بۆ ھێنانەپێشەوەی گەنج و بەربژێركردنیان، رابردووش سەلماندوویەتی ئەوەی خەمخۆری ئەم مللەتە بێت، تاكە ھێز ھەر پارتییە، دەستپێكردنەوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی كاندیدانی پارتیش لە كەركووك، ھێز و روحیەتێكی تری بە ئێمە بەخشی و وای لێ كردین جیددیتر بین بۆ چوونە سەر سندووقەكانی دەنگدان، لە مانگی ئوكتوبەری ئەمساڵدا ئاھەنگی سەركەوتن دەگێڕین و دوژمن شەرمەزار دەكەین".

هاوكات، دیاری تەها، كە ئەویش گەنجێكی دیكەی هەولێرە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "گەنج داهاتووی وڵاتیان لە دەستدایە و خۆم وەك گەنجێك دەنگ بە كاندیدانی پارتی دەدەم، چونكە ئەگەر بمانەوێ داهاتوو مسۆگەر بكەین، پێویستە پارتی بەهێز بێت، لەبەر ئەوەش سەركەوتنی پارتی دەبێتە هۆی ئومێدی گەنجان، داوا لە گەنجەكانیش دەكەم دەنگ بە كاندیدانی پارتی بدەن".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار