لاوان و قوتابیان: ده‌نگمان بۆ كاندیده‌كانی پارتییه

هەولێر-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق یه‌كه‌م حزبه و زۆرترین كورسیی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی لایه، ئه‌و لاو و قوتابیانه‌ش کە بۆ یه‌كه‌م جاره به‌شداریی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌ن، به‌ڵێن ده‌ده‌ن ده‌نگیان بۆ كاندیدانی پارتی بێت.
شه‌هرام فازڵ، کە بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌توانێت له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شداری بكات، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "خۆشحاڵم كه یه‌كه‌م جارمه به‌شداریی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌م و بێگومان له ڕۆژی 10/10ی ئه‌مساڵ بۆ هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەنگم بۆ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت، چونكه پارتی خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خوێنی شه‌هیدان و ئەو به‌ڵێنانه‌یه کە به خه‌ڵكی كوردستانی داوه، بۆیە داوا له تاك به تاكی خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌ت چینی لاوان ده‌كه‌م، به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بکه‌ن كه پێوه‌ندی به چاره‌نووسی خه‌ڵكەوە هه‌یه".
ئەو هەروەها ڕوو له لاوان ده‌كات و پێیان ده‌ڵێ: "پارتی وەک حزبی یه‌كه‌می كوردستان و عێراق ده‌مێنێته‌وه و خاوه‌نی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه به ئێمه‌ی لاوان و قوتابیانی داوه له ڕابردوو و له ئێستاشدا، پارتی له ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌كانی یه‌كێتیی لاوان و قوتابیانه‌وه، گرنگیی زۆری به لاوان و قوتابیان داوه و ده‌یدات، پارتیش له هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا له ڕووی ئیدارییه‌وه ده‌سه‌ڵاتدار بووبێت، كێشه‌ی لاوانی چاره‌سه‌ر كردووه و هه‌لی كاری بۆ ڕه‌خساندوون".
سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین، قوتابیی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆ له به‌شی زانسته سیاسییه‌كان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "یه‌كه‌م جارمه به‌شداریی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌م و ده‌نگ به پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌م، به بڕوای من وه‌ك قوتابییەك به‌هێزبوونی پارتی، به‌هێزبوونی كوردستانه، هه‌ر كات پارتی به‌هێز بووبێت، چه‌ندین ده‌ستكه‌وت بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست هاتووه، ئایندهی قوتابیان و لاوانیش له به‌هێزبوونی به‌رده‌وامی پارتیدا ده‌بینم، داهاتوومان وه‌ك لاوان و قوتابیان به‌ستراوه‌ته‌وه به پارتییه‌وه".
گوتیشی: "پارتی هەر لەگەڵ دامەزراندنییەوە، گرنگییەکی ته‌واوی به لاوان و قوتابیان داوه و، بارزانیی نه‌مر فه‌رموویه‌تی لاوان و قوتابیان شوورای پۆڵایین و سه‌ری ڕمن بۆ پاراستنی كوردستان، پارتی گرنگی به پێگه‌یاندنی لاوان و قوتابیان ده‌دات تاكو كادری پێشكه‌وتوو له هه‌موو بواره‌كان پێبگه‌یه‌نێت بۆ به‌رده‌وامیدان به پێشكه‌وتنه‌كانی وڵات له هه‌موو سیكته‌ره‌كان، بۆیە داوا له لاوان و قوتابیان ده‌كه‌م ده‌نگ به كاندیده‌كانی پارتی بده‌ن".
هاوکات، ڕه‌وه‌ند فارووق، کە لاوێكی قه‌زای سه‌یدسادقە، لای خۆیه‌وه گوتی: "ڕێبازی پارتی و بارزانی، ڕێبازی باوك و باپیرانمانه و ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌نگمان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدهكهیهتی له سنووری بازنه‌ی 3، ده‌شزانین پارتی دڵسۆزی میللەتە، بۆیه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ڕێبازی پارتی و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش وه‌ك لاوان ده‌نگمان بۆ پارتییه".
دەشڵێ: "پارتی توانیویه‌تی له سنووری دهۆك و هه‌ولێر خزمه‌تگوزاریی زۆر گه‌وره پێشكه‌ش به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بكات و هه‌لی كار بۆ لاوان ده‌سته‌به‌ر بكرێت، بۆیە داوا ده‌كه‌ین لاوان له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان ده‌نگ به پارتی بده‌ن تاكو خزمه‌تگوزاریی گشتی بۆمان جێبه‌جێ بكرێت و هه‌لی كار له ڕێگه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانه‌وه بۆ لاوان بڕەخسێندرێت".
عەزیز ڕەسووڵ




