٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تۆپخانەکانی ئێران برادۆست و باڵەکایەتی تۆپباران دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- قایمقامی قەزای سۆران راگەیاند، تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سنووری ناحیەی سیدەکان و ناحیەی قەسرێیان تۆپباران کردووە. لەبارەی زیانەکانی تۆپبارانەکەشەوە دەڵێ، ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ھەلگورد نەجیب، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 9-9-2021 لە بەیانییەوە تۆپخانەکانی ئێران ھەر یەک لە گوندی دەرھۆل و بنرەشکین و کوێستانی بەربزینیان لە سنووری ناحیەی سیدەکانی دەڤەری برادۆست تۆپباران کردووە".

نەجیب ئاماژەی بەوەش دا: "تۆپبارانەکە بە چڕی دەستی پێکردووە لە ڕێگای تۆپی دوورھاوێژ و ماوەی یەک کاتژمێر بەردەوام بووە، بۆیە ترس و دڵەڕاوکێی لای ھاووڵاتیان دروست کردووە و زیانی ماددی بە گوندنشینان گەیشتووە". 

 

سیروان سابیر  

 

هەواڵی پەیوەندیدار