چۆن رێژەی بێ‌کاری که‌م ده‌کرێته‌وه؟

مامۆستایه‌کى زانکۆ ده‌ڵێت، له ڕووى زاستییه‌وه حکوومه‌ت ده‌توانێ بەپێی دوو بنه‌ما کار له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ى بێکارى بکات، یه‌که‌میان بووژانه‌وه‌ى که‌رتى کشتوکاڵ و به‌پیشه‌سازیکردنى به‌ربوومه کشتوکاڵییه‌کان له ڕێگه‌ى کردنه‌وه‌ى کارگه‌ى جۆراوجۆر بۆ گۆڕینى که‌ره‌سته خاوه‌کانی و بابه‌تى دیکه‌ى خۆراکى.
د. خالد حه‌یده‌ر، مامۆستاى زانکۆ له به‌شى ئابور‌ریی زانکۆى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "بێکارى دیارده‌یه‌کى جیهانییه، ئێستا زۆربه‌ى وڵاتان ڕووبه‌ڕووى ئه‌م گرفته‌ن و به‌پێى ڕێژه‌ى پێشکه‌وتووییى ئابوورى هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه و ده‌وڵەتێک ڕێژه‌که ده‌گۆڕێت، به‌تایبه‌ت له ساڵى ڕابردوو به‌هۆى کۆرۆناوە ڕێژه‌کەی زۆر زیاتر بوو، به‌تایبه‌تتر له‌و وڵاتانەی که یەک سه‌رچاوه‌ى داهاتیان هەیە و ته‌نها پشتیان به نه‌وت به‌ستووە، زیاتر کاریگه‌ریى دانا. ڕوونتر بڵێین، ئه‌وانه‌ى که له ڕووه زاستییه‌که‌وه پێیان دەگوترێت وڵاتانى خاوه‌نى ئابووریى دواکه‌توو، لاوازبوونى تواناى ئابووریى وڵاتان به هه‌ردوو که‌رتى گشتى و تایبه‌ت له ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى کار و زۆربوونى ژماره‌ى دانیشتووان و ده‌رچووانى زانکۆ و په‌یمانگاکان له گرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌ن کە وایان کردووه ڕێژه‌که ڕووی له هه‌ڵکشان بێت و، خواستى کار له‌و ئاستەدا نه‌بوو کە ئه‌وه‌ى له بازاڕ هه‌بوو داوکاریى له‌سه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی فرۆشیاران بیر له زیادکردنى به‌رهه‌م بکه‌نه‌وه و ئه‌مانه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى گه‌شه‌ى ئابوورى لاواز ببێت و دواتریش ڕێژه‌ى بێکارى پێ زیاد ببێت".
گوتیشى: "زانکۆ وه‌ک ناوه‌ندێکى گرنگى مه‌عریفى ده‌توانێت ڕۆڵى گه‌وره ببینێت بۆ که‌مکرنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێکارى، ئه‌ویش به کردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌ش و کۆلێژانه‌ى که ئێستا بازاڕى کارى ئێمه پێویستییه‌تى له پێشکه‌شکردنى کادرى موخته‌س له‌م بواره‌دا، له لایه‌کى دیکه‌وه که‌مکرنه‌وه‌ى ئه‌و به‌ش و کۆلێژانه‌ى که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بوونیان زه‌روور نییه، زیاتر گرنگى بدرێت به دبلۆمى پیشەییی به‌شه زانستییه پراکتیکییه‌کان و وا بکرێت ده‌رچووى ئه‌م به‌شانه نزیک بکرێنه‌وه له خواستى بازاڕ".
هه‌ر سه‌باره‌ت به دیارده‌ى ڕیژه‌ى بێ‌کاری و ئەوەی کە سیاسه‌تى ئێستاى کابینەی نۆیه‌م تا چه‌ند خزمه‌تى به‌م قه‌زییەیە کردووه، ئەڕشه‌د ته‌ها، ڕاوێژکارى ئابوورى له په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه دا: "به‌داخه‌وه له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا به‌هۆى قه‌یرانى دارایییەوە حکوومه‌ت نەیتوانی ده‌رفه‌تى دامه‌زراندن له که‌رتى گشتى بۆ لاوان بڕخسێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه سیاسه‌ته‌که به‌ره‌و ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌رفه‌ته له که‌رتى تایبه‌ت بڕه‌خسێنرێت و ڕخساندنى ده‌رفه‌ته‌که له ڕێگه‌ى کاراکردنى ئابوورى و ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانه‌وه بێت، ئه‌ویش له ڕێگه‌ى پلانى ستراتیجى و جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى درێژخایه‌نەوە، تاوه‌کوو ئه‌و ده‌رفه‌تى کاره‌ى له ڕێگه‌ى ئه‌م پرۆژانه‌وه ده‌ڕه‌خسێنرێت بتوانێت بۆ ماوه‌یه‌کى درێژخایه‌ن کار بکات، نه‌وه‌ک له دواى ساڵێک، یان دوو ساڵ دیسان بێکار ببێته‌وه، یه‌کێک له ڕێگاکانى دیکە کە حکوومه‌ت کارى له‌سه‌ر ده‌کات، یه‌کخستنى ئیمتیازاتى که‌رتى تایبه‌ته هاوشێوه‌ى که‌رتى گشتى و هه‌موو ئه‌و مافانه‌ى فه‌رمانبه‌رێک له که‌رتى گشتى هه‌یه‌تى، پێویسته له که‌رتى تابیه‌تیش هه‌یبێت، تاوه‌کوو لاوان و گه‌نجان زیاتر هان بدرێن ڕوو بکه‌نه ئه‌م که‌رته، کاراکردنى سندووقى خانه‌نشینى، به‌گه‌ڕخستنى پیشازییه گه‌وره‌کان تاوه‌کوو له ڕێگه‌یه‌وه داهاتى تاکى پێ زیاد بکرێت، بێگومان ئه‌م سه‌ره‌تایه ده‌ستى پێ کردووه و حکوومه‌ت ئیشى له‌سه‌ر ده‌کات".
ئەرسەلان ئەحمەد




