٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەدەل بەندی: پارتی ھەر بە حیزبی یەکەم دەمێنێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info-  جێگری بەرپرسی میحوەری ڕۆژھەڵاتی دیجلە گوتی، پێویستە ھەموو خەڵکی کوردستان بچێتە سەر سندووقی دەنگدان و خۆمان لە بەرانبەر دوژمن نەچەمێنین و دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین، بۆ ئەوەی خوێنی شەھیدان بەفیڕۆ نەچێت و پارتی بە یەکەم بمینێتەوە، چونکە بەدیلی پارتی ھەر پارتییە.

بەدەل بەندی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پەیامی من بۆ ھەڵبژاردنەکان ئەوەیە کە سەرەڕای ھەموو کەموکوڕییەکان ھەموو ھەوڵێک بدەین بۆ ئەوەی حیزب و سەرۆکی خۆمان پێش بخەین، چونکە بەردەوام ھێرش لەسەر پارتییە لەبەر ئەوەی یەکەم حیزبە بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو کوردستان دەکات، بەتایبەت ھەژاران. سەرۆک بارزانی خزمەتی ھەموو خەڵک دەکات بەبێ جیاوازی و کاتێک باسی کەسوکاری شەھیدان دەکرێت، چاوی پڕ لە فرمێسک دەبێت کە ٧٥ ساڵی دەرباز کردووە و زیاتر خزمەتی خەڵک دەکات، بۆیە پێویستە دەنگ بدەین و جارێ کێشەکان لا بدەین، چونکە ئەمە کێبڕکێیە لەگەڵ بەغدا، بۆیە پێویستە شەو و ڕۆژ بکەینە یەک بۆ ئەوەی بتوانین زیاترین دەنگ بەدەست بێنین، بۆیە ئەمە واجبە لەسەر ھەموو کەسێک کە خوێنی شەھیدان لەبیر نەکەن، لەبەر ئەوەی ھەزاران شەھیدانمان داوە.''

بەدەل بەندی گوتیشی: ''داوا لە پێشمەرگە و کەسوکاری شەھیدان دەکەین کە بە ویژدانەوە بچنە سەر سندووقی دەنگدان و خەڵک ھۆشیار بکەن و دەنگ بە خوێنی شەھیدان و کاندیدانی پارتی و سەرۆک بارزانی بدەن، بۆیە پێویستە ھەموو بە یەکەوە ھاوکار بین و دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین.''

بەندی باسی لەوەش کرد: ''ئەوە ٤٠ ساڵە خزمەت دەکەم، ھێندەی تێبینیم کردووە  بەدیلی پارتی ھەر پارتییە، چونکە وڵاتان سەرۆک دەبینن و زۆر ڕێزی لێ دەگرن، بۆچی ئێمە ڕێز لە خۆمان نەگرین، بۆیە ئەو ھەڵبژاردنە چارەنووسسازە و پێویستە بە قەڵەمی خۆمان دەنگ بە پارتی بدەین و بەشداری لە ھەڵبژاردندا بکەین، چونکە ئامانجی سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی لەدایکبوونییەوە خزمەتکردنی خەڵکە، بۆیە ئێمەش پێویستە ئەوەمان لەبەرچاو بێت و دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەین.''

گوتیشی: ''ھیوادارم ھەمووان ھەموو ھەوڵێک بدەین بۆ ئەوەی دوژمن پێمان دڵخۆش نەبێت و پارتی جارێکی دیکە ببێتەوە بە یەکەمی سەر عێراق و ئەگەر کەموکووڕییش ھەبێت دەتوانین لە داھاتوودا چارەسەری بکەین، چونکە ئەوەی دەنگ نەدات غەدر دەکات و دڵنیام خەڵک دەنگ دەدات و دەنگیشیان بۆ پارتی دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار