مەسروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەکات

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی كرد، له دیدارهكهدا جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/9/7، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کرد، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان دووپاتی کردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سوورە لەسەر درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی.
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و نەهێشتنی قۆرخکاری و ڕووتین.




