سەرۆکی هەرێمی کوردستان: سوپاسی ئەورووپا دەکەین

هەولێر -KDP.info- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپای بە گرینگ زانی و تەوەری کۆبوونەوەکەی نێوانیانیشی خستە ڕوو.
دوابەدوای کۆبوونەوەکەی نێوانیان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە لە کۆبوونەوەکەیاندا بابەتەکانی پەیوەست بە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و، هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و، گۆڕانی کەشوهەوا و پرسی کۆچیان تاوتوێ کردووە.
نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانەکەی جۆزێپ بۆرێل دەربڕی و، سوپاسی یەکێتیی ئەورووپای کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکاریی هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژ بە داعش. هاوکات پابەندیی خۆی بەرانبەر بە ڕێساکانی مافی مرۆڤ دووپات کردەوە.
لە بەرانبەردا جۆزێپ بۆرێل، بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهكێتیی ئهورووپا، ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستانی لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش ڕۆڵی گرینگ و یەکلاکەرەوەی هەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، جۆزێپ بۆرێل، بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهكێتیی ئهورووپا، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.




