كاكه‌مین نه‌جار بۆ جەماوەری سۆران: باسی ڕۆڵی پارتی كرد.. مرۆڤ پێی سه‌ربه‌رزه

سۆران-KDP.info- پارتی له ئیداره‌ی سۆران به كه‌رناڤڵێكی جه‌ماوه‌ری ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد و كاكه‌مین نه‌جار، باسی ڕۆڵی پارتی له پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی ژیاندا كرد.
ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان له ئیداره‌ی سۆران به كه‌رناڤڵێكی جه‌ماوه‌ری ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد، كاكه‌مین نه‌جار، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له هه‌ولێر، باسی ڕۆڵی پارتی له پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی ژیاندا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد: له هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایین و بیروڕا جیاوازه‌كان هه‌یه و مرۆڤ پێی سه‌ربه‌رزه، به‌ڵام له عێراق به‌و جۆره نییه و ره‌نگه له ده‌وروبه‌ریشمان به‌و جۆره نه‌بێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به هه‌وڵ و خه‌باتی گه‌لی كورد، ئێسته حسابی پێگه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر وه‌كوو یه‌كه، له كاتێكدا هه‌ندێ هه‌رێمی تر هه‌ن، فیدڕاڵییان هه‌یه و ناویشیان نییه، به‌ڵام پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزه و ده‌مانه‌وێ به‌هێزتریشی بكه‌ین.
له باره‌ی پڕۆسه‌ی دیموكراتییه‌وه له كوردستان، گوتی: له كوردستان له دوای ڕاپه‌ڕین، ڕاسته‌وخۆ سه‌رۆك بارزانی له كۆیه گوتی ده‌مانه‌وێ هه‌ڵبژاردن بكه‌ین و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به هه‌ڵبژاردن بنیات بنرێ، له كاتێكدا "ده‌مانتوانی به شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێری ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ڕێ بكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له هه‌رێمی كوردستان ئازادییه‌كی ره‌ها هه‌یه و هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر بیروڕای سیاسی ناگیرێ و یه‌ك زیندانی سیاسیش نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌رتی په‌روه‌رده‌ش له هه‌رێمی كوردستان پێش كه‌وتووه و 40 زانكۆ هه‌یه، هاوكات گرینگیی ته‌واو به هه‌موو بوار و كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ژیان دراوه.




