بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهكێتی ئهوروپا گەیشتە هەولێر

ههولێر-KDP.info- شاندێکی باڵای یەکێتیی ئەوروپا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆ دەبێتەوە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای یەکێتیی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتییەکە، سەردانی هەولێری کرد.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆزێپ بۆرێڵ کرد.
بڕیارە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و بە یاوەریی پارێزگاری هەولێریش، سەردانی قەڵای هەولێر بکات.




