سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە خالید عوبەیدی دەکات
__2021_09_06_h22m23s57__RM.jpg)
ھەولێر-KDP.info-ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 6 ی ئەیلول مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە خالید عوبەیدی پەرلەمانتاری عێراقی و وەزیری بەرگری پێشووی عێراق کرد بۆ كۆچى دوایى خوشکی .
سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست،خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات وسەبر و ئارامییش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت. لە بەرامبەردا ، خالید عوبەیدی سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.




