سبەی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بە بەشداریی ١٥٠ كۆمپانیا دەكرێتەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر رایگەیاند، سبەی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر لە بواری وەبەرھێنان و عەقارات، كە ١٥٠كۆمپانیا لە ھەشت وڵاتەوە تێیدا بەشدارن، دەكرێتەوە.
سۆران قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، سبەی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ كەلوپەلی وەبەرھێنان و عەقارات بە بەشداریی نزیكەی ١٥٠ كۆمپانیای جیاجیا دەكرێتەوە، كە لە ھەشت وڵاتەوە ھاتوون و بەشدارییان تێدا كردووە.
قادر گوتیشی، بڕیارە سبەی پێشانگاكە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ بكرێتەوە و چوار رۆژیش بەردەوام دەبێت.
بڵند ئیبراھیم




