ئیدارەی ڕاپەڕین.. کارکردن لە چەندین پڕۆژەدا بەردەوامە

ڕاپەڕین-KDP.info- لە ماوەی ڕابردوودا، مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینی کرد و بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی دانا، هاووڵاتیانیش ده‌ڵێن، سه‌رۆكوه‌زیران به ده‌ستی ئاوه‌دانییه‌وه سه‌ردانی كردووین و بەرپرسانی ئیدارەی ڕاپەڕینیش ڕایدەگەیەنن، چەندین پڕۆژەی گرنگ لە سنوورەکە له بواری جێبه‌جێكردندان.
خۆشناو لاوان، دانیشتووی ڕانیه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گرنگیی زیاتر به ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین دراوه به گشتی له ناوه‌ندی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان پڕۆژه‌ی گرنگی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش جێگای دڵخۆشیی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه، نموونه پڕۆژه‌ی ده‌ربه‌ندی ڕانیه و شه‌قامی 60 مه‌تری و جووتسایدی چوارقوڕنه، کە له‌و پڕۆژانه‌ن زۆر گرنگ بوون له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، له‌م حكوومه‌تەدا به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، جیاوازییەکی زۆر به‌دی ده‌كرێت له خزمه‌تکردنی ناوچه‌كه‌مان و خودی سه‌رۆكوه‌زیران خۆی هاتووه‌ته ڕانیه و به‌ڵێنی خزمه‌تگوزاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پێ داوین و به ده‌ستێكی ئاوه‌دانی سه‌ردانی كردین".
نه‌مام كه‌مال، لای خۆیه‌وه گوتی: "ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین به‌رده‌وام له فراوانبووندایه و ڕێژه‌ی دانیشتوانی زیاد ده‌كات، بۆیە پێویستی به خزمه‌تگوزاریی زیاتر هه‌یه، له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان حكوومه‌ت پڕۆژه‌ی جێبه‌جێ كردووه، خه‌ڵكی چاوی زیاتر له ده‌ستی حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆیه‌تی و گه‌شبینین كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر گه‌شه به ژێرخانی پڕۆژه‌كان بدات و پڕۆژه‌ی ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ش، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتێژییه جێگای ده‌ستخۆشییه، له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند جارێك پاره‌ی بۆ ته‌رخان كرا، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌ده‌بوو، ئه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران سه‌ردانی ئیداره‌ی ڕانیه‌ی كرد و به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژەیە و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تری دانا له‌ژێر چاودێریی به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانیش پڕۆژه‌كه به باشی كاری تێدا ده‌كرێت و گه‌بینین زیاتر ده‌ستی ئاوه‌دانی بگاته ڕانیه".
دلاوەر قوباد ئەحمەد، جێگری سەرۆکی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ کاروباری هونەری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کارکردن لە پڕۆژەکانی پردی دەربەندی ڕانیە و پڕۆژەی ڕێگای جوودسایدی چوارقورنە و بینای بەڕێوەبەرایەتیی مەرزی کێلێ و پڕۆژەی شەقامی ٦٠ مەتریی قەڵادزێ، بەردەوامە".
ناوبراو گوتیشی: "پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە 43%ی کارەکانی تەواو بووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە، بەڵام بە خاوتر لە پێشتر کە بە چەند تیمێکی 24 سەعاتی شەو و ڕۆژ کاری تێدا دەکرا، ئەوەش بەهۆی گۆڕانکارییەک کە لە پڕۆژەکە کراوە هێشتا ڕەزامەندی لە ئەنجوومەنی وەزیران نەگەڕاوەتەوە، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستانەوە بوودجەی بۆ تەرخان کراوە بە بڕی ١٣ٚملیار ٣٦٨ ملیۆن دینار".
ئەو هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی پردی دەربەندی ڕانیەی کرد و گوتی: "ئەو پردە سنووری قەزای دووکان و بنگرد و خدران و گوندەکانی ناوچەیەکی گەورەی کشتوکاڵی و سنوورێکی گەورە بە ئیدارەی ڕاپەڕین دەبەستێتەوە، هەروەها ڕێگای نێوان ڕانیە و سلێمانی 40 کیلۆمەتر نزیک دەکاتەوە".
زیاتر گوتی:" پڕۆژەی جوودسایدی چوارقورنە کارکردن تێدا بەردەوامە و بڕیارە مانگی ١١ـی ئەمساڵ تەواو ببێت، بە تەواوەتی ڕێگای نێوان سلێمانی ڕانیە، دەبێتە جوودساید، کە درێژییەکەی 23 کیلۆمەترە".
ئاماژەی بە بودجەی بینای بەڕێوەبەرایەتیی مەرزی کێلێ دا و دەڵێ:" بودجەکەی 500 ملیۆن دینارە و کارکردن تێدا بەردەوامە، پڕۆژەی شەقامی 60 مەتریش کارکردن تێیدا وەستابوو لە ئێستادا کارکردن تێیدا دەستی پێکردووەتەوە و بڕی یەک ملیار دیناری بۆ ئەمساڵ بۆ خەرج کراوە".
عەزیز ڕەسووڵ




