پرۆژه‌کانى کابینه‌ى نۆیه‌م له پارێزگاى هەڵەبجه
_(4)__2021_09_05_h16m36s45__ER.jpg)
هەڵەبجە -KDP.info- سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، ئێستا نزیکه‌ى 25 پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له بواره جۆربه‌جۆره‌کان له قۆناغى جێبه‌جێکردندان، ئه‌وه‌ى گرنگه ناوچه‌ى پیشه‌سازیی پارێزگاکه‌یه که له‌سه‌ر ڕووبه‌رى 400 دۆنم زه‌وی جێبه‌جێ ده‌کرێت.
د. محه‌مه‌د شوکرى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له ساڵى 2020 مۆڵه‌ت به زیاتر له 20 پرۆژه‌ى زۆر باشى وه‌به‌رهێنانمان له سنوورى پارێزگاى هەڵەبجه دراوه، که پرۆژه‌کان بواری کشتوکاڵی، پیشەسازى و ئاژه‌ڵدارى له‌خۆ ده‌گرن و جگه له‌وه، بۆ پرۆژه‌ى گه‌نجینه‌کانى ساردکه‌ره‌وه بۆ هه‌ڵگرتنى به‌روبوومه خۆراکییه‌کان ڕه‌زامه‌ندیمان پێ دراوه، به شێوه‌یه‌کى گشتى ئه‌وه‌ى له پلانى وه‌زاره‌ت و ڕێبه‌رى پلاندانانه نزیکه‌ى 150 پرۆژه‌ى تر بۆ هه‌ڵه‌بجه دانراوه و قۆناغ به قۆناغ کاریان له‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌مانه کۆنفرانسێکى تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان له چه‌ند مانگى داهاتوو به هاوکاریى په‌رله‌مان و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ساز ده‌کرێت که ئامانج لێى ڕاکێشانى ده‌ستى وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان و به‌گه‌ڕخستنى سه‌رمایه‌کانیانه له پارێزگاکه".
گوتیشى: "ئه‌و کارگانه‌ى دروست ده‌کرێن هه‌مه‌جۆرن، وه‌ک کارگه‌ى دروستکردنى به‌رهه‌مى قوتووبه‌ندى و، کارگه‌ى دروستکردنى شه‌ربه‌ت و خۆراک که ته‌واوى جۆره‌کانى خۆراکى لێ دروست ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش گومانى تێدا نییه ده‌بێته سه‌به‌ته‌ى خۆراکى بۆ کوردستان و عێراق و پاراستنى ئاسایشى خۆراک، ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور به حوکمى بوونى سه‌رچاوه‌ى ئاو و گونجاویى که‌شوهه‌وا و به‌پیتیى خاکه‌که‌ى گرنگه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و کار له‌سه‌ر گۆڕینى سیفه‌تى زه‌وییه‌کان و شێوه‌ى کشتوکاڵى بکرێت به مه‌به‌ستى به‌رهه‌مى زیاتر و پرۆژه‌ى کشتوکاڵیى جۆراوجۆر."
ده‌شڵێت: "جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌کان بێگومان پێویستى به‌ده‌ستى کار و شاره‌زاى جۆراوجۆراو هه‌یه به‌پێى تایبه‌تمه‌ندیى پرۆژه‌کان، که ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێکى گرنگه بۆ ڕه‌خساندنى هه‌لى کار و بۆ ده‌رچووان و گه‌نجانى شاره‌که، بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه دامانناوه له هه‌ربه‌شێکى ئه‌و پرۆژانه سوود له توانا و لێهاتووییى خه‌ڵکى پارێزگاکه وه‌ربگیرێت، ته‌نها له‌و کاته‌نه‌دا نه‌بێت مه‌گه‌ر ئه‌و شاره‌زاییه‌یى پرۆژه‌یه‌ک پێویستى پێیه‌تى به‌رده‌ست نه‌بیێت له پارێزگاکه، ئه‌وکات په‌نا ببرێته به‌ر ده‌ستى کارى ده‌روه‌ى سنووره‌که.''
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتیی وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان زانیاریى زیاترى ڕوون کردەوه و گوتى: "له ماوه‌یه‌کى نزیکدا سه‌ردانى پارێزگاکه ده‌که‌ن و ورده‌کارى و کۆى پرۆژه‌کان بۆ هاووڵاتییان و خه‌ڵکى خۆشه‌ویستى هەڵەبجه ڕوون ده‌که‌ینه‌وه، جێگه‌ى خۆیه‌تى سوپاسى به‌رپرسانى یه‌که ئیدارییه‌کان بکه‌ین که هاوکارمان بوون بۆ خستنه بوارى جێبه‌جێکردنى ئه‌م پرۆژانه، به‌تایبه‌ت خودى پارێزگار".
ئەرسەلان ئەحمەد




