٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 5 ی ئەیلولی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا (CHP) بە سەرۆکایەتی ئۆگوز کان سالیجی جێگری سەرۆکی پارتەکە کرد.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا.

جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، سڵاو و رێزی کەمال کلیچیدار ئۆغلۆی سەرۆکی پارتەکەی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی، کە یەکەمجارە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

گوتیشی ئامانجمان لە سەردانەکە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و خستنەڕووی بۆچوونی پارتی گەلی کۆمارییە دەربارەی چەند بابەت و پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش.

سەرۆکی حکوومەت، ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا دراوسێ و وڵاتێکی گرنگی ناوچەکە و جیهانە و هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی سەقامگیرییە لە ناوچەدا و هەمیشە خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ تورکیا کە وڵاتێکی فرە نەتەوە و ئایین و پێکهاتەی جیاوازە، کە نیشانەی دەوڵەمەندی وڵاتەکەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار