کەرنەڤاڵی ١١ی ئەیلوولی پارتی لە شاری ھەولێر دهبێت

هەولێر-KDP.info- رۆژی ١١ی ئەیلوول، کە ھاوکاتە لەگەڵ یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، پارتی بانگەشەی بەرفراوانی ھەڵبژاردن بەڕێوە دەبات، بەرپرسێکی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتیش دەڵێ، ھەموو کاندیدانی پارتی ئامادەی کەرنەڤاڵەکە دەبن.
ھاوار محەمەد، بەرپرسی یاسایی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "رۆژی ١١ی ئەیلوول، پارتی ھەڵمەتی بەرفراوانی ھەڵبژاردن بەڕێوە دەبات و تێیدا کەرنەڤالی ناساندنی کاندیدانی پارتی بەڕێوە دەچێت، کە ھەموو کاندیدانی پارتی بەشداری دەکەن و کەرنەڤاڵەکەش لە شاری ھەولێر ئەنجام دەدرێت".
بەرپرسی یاسایی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دەشڵێت، دوای رۆژی ١١ی ئەیلوول ھەر لقێکی پارتی لە سنووری بازنەی خۆی بانگەشەی بەرفراوانی ھەڵبژاردن بەڕێوە دەبات، بە رەچاوگرتنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستان لە دوازدە پارێزگای عێراق بەشداریی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکات و ٥٢ کاندیدی لە ٣٤ بازنەی ھەڵبژاردن هەیە.
قائید میرۆ




