حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری خه‌رجكردنی زیاتر له 499 ملیۆن دیناری بۆ سلێمانی ده‌ركرد

ھەولێر-KDP.info- وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به خه‌رجكردنی بڕی زیاتر له 499.000.00 (چوارسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ ملیۆن) بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ له شاری سلێمانی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ساسان عه‌ونی بڕیاریداوه به خه‌رجكردنی بڕی زیاتر له 499.254.690 (چوارسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ ملیۆن و دوسه‌د و په‌نجاو چوار هه‌زار و شه‌شسه‌د و نه‌وه‌د) دینار به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ بۆ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی جیاكراوه‌ی (212)ی كه‌رتی 8ی ئابڵاخ له شاری سلێمانی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار واژوی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌كه كردووه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌سه‌ر داهاتی ڕێژه‌ی 15%ی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانییه و به گوێره‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ده‌رخسته‌ی تایبه‌ت به دروستكردنی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ بۆ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی جیاكراوه‌ی (212)ی كه‌رتی (8)ی ئابڵاخ له شاری سلێمانی خه‌رجده‌كرێت.




