٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە هادی عامری دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرەخۆشی لە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح دەكات بەهۆی كۆچی دوایی سێ‌ برازای لە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە.

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح كرد بۆ كۆچی دوایی سێ برازای لە ڕووداوێكی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەدا كە لە بەغدا گیانیان لە دەست دا. 

سەرۆكی حكوومەت هاوخەمی خۆی بە سەرۆكی  هاوپەیمانیی فەتح گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بكات و سەبر ئارامیش بە كەسوكار و خێزانەكەیان ببەخشێت. 

لە بەرانبەردا سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح  سوپاس و پێزانینی بۆ پێوەندیی و هاوخەمی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار