نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له هادى ئه‌لعامرى ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/9/4 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى فه‌تح كرد بۆ كۆچى دواییى سێ برازاى كه ئه‌مڕۆ له ڕووداوێكى دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له به‌غدا گیانیان له ده‌ست دا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌میى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لعامرى و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیاندا، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى هه‌رسێ خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و له‌م كۆسته به ئازاره‌دا سه‌بوورى و ئارامى و دڵنه‌وایى به دایك‌وباوك و خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.




