هه‌ڵه‌بجه.. حكوومه‌تی هه‌رێم به‌بڕی 30 ملیار دینار پڕۆژه ده‌خاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ، به فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕی 30 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكراوه و، زیاتر له 11 ملیار دیناری تری بۆ پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كان بووە و، 16 پڕۆژه‌ی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت، له 30 ملیار دیناره‌كه 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری مابوویه‌وه، 11 پڕۆژه‌مان پێشنیار كردووه و، ناردوومانه بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تیش ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كردوون.
هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه‌ش داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌ت زیاتر ئاوڕ له شاره‌كه‌یان بداته‌وه و، سیمای به پارێزگا بوون به هه‌ڵه‌بجه ببه‌خشێت، ئه‌وان ده‌ڵێن، خۆشحاڵین به‌و بوودجه‌یه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكراوه.
له‌وباره‌وه عومه‌ر فارس، چالاكوانی كۆمه‌ڵگەی مەدەنی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: "هه‌ڵه‌بجه شایه‌نی ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت زیاتر خزمه‌تگوزاری بۆ جێبه‌جێ بكات، ئێمه چاومان له‌وه‌یه حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆمان ساڵانه بوودجه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هه‌ڵه‌بجه و ناحییه و گونده‌كانی ته‌رخان بكات، تا ئاوه‌دانی ده‌ست پێبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش باشه له‌م قه‌یرانانه‌ی به‌رۆكی كوردستانی گرتووه، حكوومه‌ت بوودجه‌یه‌كی 30 ملیار دیناری بۆ هه‌ڵه‌بجه دابین ده‌كات".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "هه‌ڵه‌بجه سیمای پارێزگای پێوه دیار نییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت سیمای هه‌ڵه‌بجه هاوشێوه‌ی سیمای شاره‌كانی تری پارێزگاكانی كوردستان بێت، داوا له سه‌رۆكوه‌زیران، مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌م سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بكات و، پڕۆژه‌ی گرینگی خزمه‌تگوزاری بخاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه بۆمان".
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د هاووڵاتییه و له ناحییه‌ی خورماڵ داده‌نیشێت، لای خۆیه‌وه گوتی: "خۆشحاڵین حكوومه‌ت بوودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ساڵی 2021 و بە مەبەستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان ته‌رخانكردووه، به‌ڵام ئێمه داوا له ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین، به‌شێكی پڕۆژه‌كان له ناحییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن، چه‌ندین داواكاری خزمه‌تگوزاریشمان ئاڕاسته‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كردووه".
ئه‌و هاووڵاتییه پێیوایه، چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت، وایكردووه ئه‌مڕۆ هاووڵاتی چاویان له‌وه‌بێت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریان بۆ جێبه‌جێ بكا، كه له ساڵانی ڕابردوو به هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و، بڕینی بوودجه له به‌غداوه، هەروەها ڤایرۆسی كۆرۆنا، پڕۆژه‌كان ڕاگیرابوون و، هاووڵاتی ته‌نیا چاوی له‌وه‌بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت".
كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 30 ملیار دیناری بۆ ساڵی 2021 و بە مەبەستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه وه‌ستاوه‌كان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی نوێ تەرخانکرد و، 8 ملیار و 500 ملیۆن دیناریش له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه، کە تایبه‌ته به درووستكردنی پردی تووه قووت، دیزاین و ڕێکكاره‌كانی ته‌واو بووه، ئێستا له قۆناغی ئه‌وه‌دایه بخرێته ته‌نده‌رین و به كۆمپانیایه‌ك بدرێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "به به‌های 7 ملیۆن و پێنچ سه‌د هه‌زار دینار، پڕۆژه‌ی نوێن و داوای ده‌رخسته‌كراوه، ئێمه ده‌رخسته‌ی پڕۆژه‌كانمان بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ناردووه، وردبینی له ده‌رخسته‌ی پڕۆژه‌كان ده‌كرێت".
كاوه عه‌لی زیاتر گوتی: "11 ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانه، به‌شێكی زۆری پڕۆژه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ندێك كێشه درووست ده‌كرێت بۆ فه‌رمانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له پێشتردا سه‌رفی پاره‌كه به دۆلار بووه، ئێستا بووه به دینار".
له بوودجه‌ی پڕۆژه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، 2 ملیار و 700 ملیۆن دیناریش بۆ پڕۆژه‌ی بچووك بووه، ته‌واویان ته‌نده‌رینیان بۆ كراوه و به‌شێكیان له بوواری جێبه‌جێكردندان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پڕۆژه‌كان له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ناحییه‌كانی خورماڵ و، بیاره و سیروان جێبه‌جێ ده‌كرێن، پڕۆژه‌كان له سیكته‌ره‌كانی ڕێگاوبان و قیرتاو و شاره‌وانی و، ئاو و ئاوه‌ڕۆ و زانكۆ و پرد و ڕووناکكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان دەبن".
"حكوومه‌تی عێراق له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان عێراق، 5 ملیار و 160 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكردووه، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، حكوومه‌تی عێراق بڕیاریداوه 25 ملیار دینار، تایبه‌ت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانبكرێت، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین بڕیاره‌كه بڕواته بوواری جێبه‌جێ كردن"، كاوه عه‌لی وایگوت.
عەزیز ڕەسووڵ




