سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئورد‌ن و شاندێكی یاوه‌ری دێنه هه‌ولێر

هەولێر -KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای دیپلۆماسی له كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات کە شاندێكی باڵای ئورد‌ن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و زانیاری له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ش ده‌خاته ڕوو.
ئه‌و سه‌رچاوەیە بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی باڵای ئورد‌ن به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌بدولمونعیم ئه‌لعۆدات، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بە یاوەریی چه‌ندین په‌رله‌مانتاری ئۆردن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.''
گوتیشی: ''سه‌ردانه‌كه دۆستانه‌یه و پێشتر به هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ هه‌رێمی كوردستان كراوه و له شێوه‌یه‌كی پرۆتۆكۆڵی و ئاستبه‌رز پێشوازییان لێ ده‌كرێت.''
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




