وردەکاریی پڕۆژەکانی قەزای بەردەڕەش

ھەولێر -KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی بەردەڕەش گوتی، لە سنووری قەزای بەردەڕەش بە گوژمەی چوار ملیار و٥٠٠ ملیۆن دینار ١٣ پڕۆژە لە سێ سێکتەری جیاوازدا جێبەجێ دەکرێت و ئێستا ١١ پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردندان.
بۆتان بۆتانی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی بەردەڕەش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە سنووری قەزای بەردەڕەش بە گوژمەی ٤ ملیار و٥٠٠ ملیۆن دینار ١٣ پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکرێن کە لە چەند بواری جیاوازدان و ئێستا تەنھا دوو پڕۆژە ماوە دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێت.
دەربارەی وردەکاریی پڕۆژەکان، بۆتان بۆتانی گوتی: "پڕۆژەکانیش چاککردنەوەی ڕێگاکانی بارەوانی گەورە و بچووک و بەردەسۆر بە درێژاییی ٤.٥ کم و چاککردنەوەی ڕێگای زەنگل بە درێژاییی ٤.٥ کم و چاککردنەوەی ڕێگای ناوخۆی وسۆلینان لە بەردەڕەش گەڕەکی پەککەوتووان و دروستکردنی ڕێگای ناوخۆی سەنتەری ناحیەی کەڵەک بە درێژاییی سێ هەزار و ٨٠٠ مەتر و دروست کردنی ڕێگا ناوخۆیییەکانی بشیریان و دروستکردنی ڕێگا ناوخۆییەکانی بەنێنان و دروستکردنی ڕێگای ناوخۆیی ڕوڤیا بە درێژاییی یەک کم و لێدانی بیری ئاو لە گەڕەکی شۆڕش و لێدانی بیر و تۆڕی ئاو بە درێژاییی ٥٠٠ مەتر لە گەڕەکی بانایی و دروستکردنی تۆڕی ئاو بە درێژاییی دوو هەزار و ٧٥ مەتر لە سەنتەری دارەتوو و دانانی تاقمی غەتاس و چاککردنی ئاوی قادسیە بە درێژاییی ٤٥٠ مەتر و لێدانی بیر و تۆڕی ئاو بە درێژاییی ٤٠٠ مەتر لە جوجەر و گەیاندنی کارەبا بۆ گەڕەکی پێشمەرگە و ئازادی و نەورۆز لە سەنتەری بەردەڕەش.''
گوتیشی: ''پرۆژەکان لە سێکتەری ئاو و کارەبا و ڕێگاوبانن و ١١ پڕۆژە جێبەجێ کراون و تەنھا دووبارە ڕاگەیەندراون، چونکە نیسبەی پارەی دانراو لەگەڵ بەڵێندەر کەمترە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای دھۆک پرۆژەکان جێبەجێ دەکرێن.''
بڵند ئیبراھیم




