٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەیەک گەنج پەیوەندییان بە ریزەکانی پارتییەوە کرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- دوێنێ ژمارەیەک گەنج لە شاری ھەولێر، پەیوەندییان بە ریزەکانی پارتییەوە کرد و، بەرپرسێکی لقی دووی پارتیش دەڵێ، بەردەوام خەڵک پەیوەندی بە ریزەکانی پارتیمانەوە دەکات.

محەمەد خەلیل، بەرپرسی رێکخستنی لقی دووی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوێنێ ژمارەیەک گەنج لە سنووری یەکێ لە ناوچەکانی لقی دووی پارتیمان، پەیوەندییان بە ریزەکانی پارتیمانەوە کردووە و، لەمەودوا لە نێو ریزەکانی پارتی درێژە بە خەباتی پارتایەتی دەدەن، ژمارەی ئەو گەنجانە ١٩ کەس بوون و، پێشتر سەر بە رێکخستنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بوون".

بەرپرسەکەی پارتی دەڵێت: "ھاتنی خەڵک بۆ نێو ریزەکانی پارتی، پەیوەندی بە سیاسەتی حەکیمانەی پارتی و سەرۆک بارزانییەوە ھەیە، چونکە خەڵکی کوردستان پێیانوایە، پارتی زیاتر لە ھەموو کەس و لایەنێک بەرگری لە مافەکانیان دەکات".

محەمەد خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "رۆژانە خەڵک پەیوەندی بە ریزەکانی پارتیمانەوە دەکەن و، پێش ماوەیەکیش چەندین کەسی دیکە لە ریزەکانی پارتی درێژەیان بە خەبات داوە، ھەموو لایەنەکانیشی تێدایە، واتە تەنیا خەڵکی سەر بە لایەنێکی دیارکراو نایەنە نێو پارتی، بەڵکو ئەندام و لایەنگری زۆرێک لە لایەنەکان پەیوەندی بە پارتییەوە دەکەن".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار