٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. نەھلا: کاندیدانی پارتی پلانیان بۆ خولی داھاتووی پەرلەمانی عێراق داناوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- رۆژانە کاندیدانی پارتی لە نێو جەماوەردان بۆ ئامادەکاریی رۆژی دەنگدان، کاندیدێکی پارتیش لە بازنەی چواری شاری ھەولێر دەڵێ، ھەموو کاندیدانی پارتی ھەر لە ئێستاوە پلانیان بۆ خولی داھاتووی پەرلەمانی عێراق داناوە.

د. نەھلا قادر محەمەد، کاندیدی ژمارە ٣١ی پارتی لە ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "من کاندیدی ژمارە ٣١ی پارتیم لە بازنەی چواری شاری ھەولێر، مامۆستای زانکۆم لە ھەولێر، ئێمە وەک کاندیدانی پارتی دوای دەرچوونی ناوەکانمان لەگەڵ چین و توێژەکانی کۆمەڵگە تاووتوێی کێشەکانی ئێستای نێو خەڵکمان کردووە، تا لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی ژیانی ھاووڵاتیان بین و لە کاتی دەرچوونمان زۆرترین خزمەت بە خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکەین".

کاندیدەکەی پارتی گوتیشی: "ئەگەر متمانەی دەنگدەرانی شاری ھەولێری خۆشەویست بەدەست بێنم، ئەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی خۆمان دەکەین، بە تایبەتی کار بۆ توێژی قوتابیان دەکەین لە ھەموو بوارەکاندا و، بەرگریکاری سەرسەختی مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەبین، ھەروەھا ماوەی پێنج ساڵ سەنتەری شاوشکەمان ھەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئافرەتان و پلانمان داناوە بۆ ئەوەی ئەگەر سەرکەوین بۆ خولی داھاتووی پەرلەمان، زۆرترین کار بۆ ئەو توێژە بکەین".

د. نەھلا قادر، لە ساڵی ١٩٦٩ لە شاری دیوانیە دەستی بە خوێندن کردووە، ساڵی ١٩٩١ زانکۆی تەواو کردووە و لە چەندین بواری زانستی کاری کردووە، ئێستا کاندیدی پارتییە بە ژمارە ٣١ لە بازنەی چواری شاری ھەولێر.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار