دۆڵەمەڕی: میدیاكانى فەرەنسا زۆر به بایه‌خ و گرنگییه‌وه باس له سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى فەرەنسا بۆ هه‌رێم ده‌كه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- بەرەبەیانی ڕۆژى یەکشەممە 29-08-2021 ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان كرد و، لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا و بۆ ڕۆژى دواتریش به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و خانه‌واده‌ى شه‌هید هوجام سوورچى و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه كۆ بووه‌وه. به‌م سه‌ردانه‌شى نیگای هەموو میدیا جیهانییەکانی خستە سەر هه‌رێمى كوردستان و شارى هەولێر. نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فەرەنساش دەڵێت، میدیاكانى فەرەنسا زۆر به بایه‌خ و گرنگییه‌وه باس له سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى فەرەنسا بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن و، ده‌شڵێت، هاتنى سه‌رۆكى فەرەنسا بۆ هه‌ولێر وا ده‌كات وڵاتانى تر‌ى ئه‌ورووپاش ڕوو له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و هه‌مان سیاسه‌تیان هه‌بێت.
د. عه‌لى دۆڵەمەڕی، له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سه‌ردانى سه‌رۆكى فەرەنسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌لایه‌ن میدیاكانى فەرەنساوه زۆر به گرنگی و بایه‌خه‌وه باسى لێوه ده‌كرێت، چونكه 60 ڕۆژنامه‌نووس له میدیاكانى فەرەنسا تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى فەرەنسا ئاماده بوون و هه‌ندێك له‌وان ڕاسته‌وخۆ ڕووماڵیان ده‌كرد و، ده‌یانگواسته‌وه و زۆر به‌باشى باسى سه‌ردانه‌كه و، پێشوازییه‌كه‌یان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین له سایتى فه‌رمیى كۆشكى ئیلێزێش ته‌واوى سه‌ردان و دیداره‌كانیان به بایه‌خەوە داناوه.''
نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فەرەنسا گوتیشى: "گرنگه له كاتێكى وادا سه‌رۆكى فەرەنسا سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرد، به‌تایبه‌تیش به‌غدا و مووسڵ و هه‌ولێر، خه‌ڵكى فەرەنساش زۆر به حه‌ماسه‌وه بینه‌رى سه‌ردانه‌كه بوون، چونكه عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ فەرەنسا زۆر گرنگە.''
دۆڵەمەڕی دەشڵێت: "ئه‌و سه‌ردانه‌ى سه‌رۆك ماكرۆن بۆ سه‌قامگیریى زیاتر لە عێراق بوو، بۆیه كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كانیش ته‌ماشا ده‌كه‌ن چ شوێنێك سه‌قامگیریى تێدایه ڕووى تێ ده‌كه‌ن، سه‌رۆك ماكرۆن باسى له‌وه‌ش كرد كه فەرەنسا ئاماده‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كان به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، وه‌ك ده‌بینین كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كانیش حه‌ز ده‌كه‌ن ڕوو له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.''
له كۆتاییى لێدوانه‌كه‌یدا، دۆڵەمەڕی باسى له‌وه‌ش كرد: ''هاتنى سه‌رۆكى فەرەنسا وا ده‌كات وڵاتانى تر‌ى ئه‌ورووپاش له ڕووى ئابوورییه‌وه ڕوو له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و هه‌مان سیاسه‌تیان هه‌بێت، هه‌روه‌ها له‌و باره‌یه‌وه له‌ناو یه‌كێتیى ئه‌ورووپاشدا گفتوگۆ ده‌كرێت، چونكه فەرەنسا دواى ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا سه‌رۆكایه‌تیى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ده‌كات، ئه‌وه‌ش گرنگییه‌كى تره.''
نه‌شوان به‌رزنجى




