پرۆژه‌کانى کابینه‌ى نۆیه‌م له پارێزگاى سلێمانى چین؟

سلێمانی -KDP.info- سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت، له کابینه‌ى نۆیه‌مدا حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان چه‌ندین پرۆژه‌ى ستراتیجیى له پارێزگاى سلێمانى جێبه‌جێ کردووه، که هه‌ندێکییان ئێستا له قۆناغى جێبه‌جێکردندان و به‌شێکی دیکه‌شیان کارکردن تێیاندا گه‌یشتووەته قۆناغى کۆتایی، به‌ده‌ر له‌وه هه‌ر له‌م کابینه‌یه‌دا و چه‌ند مانگ پێش ئێستا حکوومه‌تى هه‌رێم بڕى ٢٤ ملیار دینارى دیکه‌ى بۆ پارێزگاکه ته‌رخان کرد که ڕۆڵى گرنگى هه‌بوو له دووباره سه‌رپێخستنه‌وه‌ى پرۆژه وه‌ستاوه‌کان و هاوشانى ئه‌وه کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى نوێى دیکه که‌وتنه بوارى جێبه‌جێبه‌جێکردنه‌وه.
زیاد کاکه ڕه‌زا، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "کابینه‌ى نۆیه‌م هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونییه‌وه، سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى داراییى که به‌رۆکى گرتبوو، هه‌میشه چۆن له هه‌وڵى دابینکرنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى کوردستاندا بوو به هه‌مان شێوه‌ش له خه‌مى ئه‌وه‌دا بوو که پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له ته‌واوى پارێزگاکان جێبه‌جێ بکات، ئه‌گه‌ر پارێزگاى سلێمانى به نموونه وه‌ربگرین، ده‌بینین له‌مساڵدا به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى که یه‌کێکه له پرۆژه ستراتیژییه‌کانى پارێزگاکه و، پردى ده‌ربه‌ندى ڕانییه له ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین و، به‌دووسایدکرنى به‌شێک له ڕێگه سه‌ره‌کییه‌کانى سنووره‌که و ته‌واوکردنى ڕێگاى که‌لار-سلێمانى که به‌ده‌ر له‌و 55 ملیار دیناره‌ى که بۆى ته‌رخانکرا بوو دووباره بڕه پاره‌یه‌کى دیکه‌ى بۆ ته‌رخان کراوه و ئێستا کارکردن به شێوه‌یه‌کى باشتر له جاران تێیدا ده‌ستى پێ کردووەته‌وه ، پرۆژه‌ى دووسایدى ڕانیه- سلێمانى، پرۆژه‌ى ئاوى سلێمانى و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى ئاوى پارێزگاکه، چاره‌سه‌رکردنى گرفتى که‌میى ئاوى خواردنه‌وه له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ. بڕیارى دروستکردنى دو تونێلى دیکه له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان و به‌دووسایدکردنى ڕێگاى کفرى-که‌لا. جێبه‌جێکرنى ئه‌م پرۆژانه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه که کابینه‌ی نۆیه‌م سه‌ره‌ڕاى له‌مپه‌ره‌کانى به‌رده‌مى مه‌به‌ستى بووه و توانیویه‌تى به‌بێ جیاوازى کار بۆ بووژاندنه‌وه و پێشخستنى ته‌واوى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان له هه‌رێمى کوردستان بکات".
گوتیشى: "ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره حکوومه‌تى هه‌رێم پاره بۆ پرۆژه‌کانى سلێمانى ته‌رخان ده‌کات، ته‌رخانکرندنى ئه‌و پاره‌یه‌ى ئێستاش که بڕه‌که‌ى ٢٤ ملیار دیناره و ئاماژه‌م پێ کرد، هه‌نگاوێکى گرنگ بوو به ئاڕاسته‌ى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى پڕۆژه وه‌ستاوه‌کان و جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى نوێ، به‌تایبه‌ت ئه‌و پرۆژانه‌ى که ئێستا پێویستن بۆ هاووڵاتییان، که ده‌توانرێت خزمه‌تێکى باشى هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى پارێزگاکه‌یان پێ بکرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى که له ڕێگه‌ى ئه‌م پرۆژه نوێیانه‌وه ده‌توانرێت سه‌دان هه‌لى کار بۆ گه‌نجان و بێکاران بڕه‌خسێنرێت و له هه‌مان کاتیش وا ده‌کات بازاڕه‌کان بووژانه‌وه‌ى تێ بکه‌وێت و گه‌شه‌ى ئابوورى خێراتر بکات، چونکه جێبه‌جێکردنى هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک پێویستیى زۆرى به مه‌واد و که‌ره‌سه‌ى خاو هه‌یه بۆ ته‌واوکردنى".
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ڕوونیشى کرده‌وه: ''له بودجه‌ى گشتیى عێراق (٢٠٢١) بڕى ٤ تریلیۆن دینار بۆ پاره‌پێدانى پارێزگاکانى عێراق ته‌رخان کراوه له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پارێزگاکانى کوردستان به‌رکه‌وته‌ى خۆیان ده‌بێت، ئه‌وکاتیش وه‌ک ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستیان کراوه‌تر ده‌بێت بۆ جێبه‌جێکرنى پرۆژه‌ى نوێ، به‌تایبه‌ت ئه‌و پرۆژانه‌ى خه‌ده‌مین و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ژیانى هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




