جوتیار عادل: ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێ، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ژماره‌یه‌ك بڕیاردرا لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان درا و، یه‌كێ له بڕیاره‌كانیش هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین و چارەی كێشه‌ی نانه‌واخانه‌كانە.
جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پرێسکۆنفرانسێکدا بۆ مێدیاکان، رایگه‌یاند، کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، گرانبوونی نرخی به‌نزین و چاره‌كردنی كێشه‌ی سه‌مون و نانه‌واخانه‌كان و، كێشه‌ی كه‌م ئاوی تاوتوێكران و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا.
جوتیار عادل ئاماژەی بەوەدا، کە بڕیاره له به‌غداوه یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین بگاته هه‌رێمی كوردستان، بەوەش ده‌بێ نرخی به‌نزین له چه‌ند رۆژی دابێت، دابه‌زێت و هاوسه‌نگی له دابه‌شكردنی به‌نزین به‌سه‌ر به‌نزیخانه‌كاندا هه‌بێت.
باسی لەوەشکرد، کە له ماوه‌ی رابردوودا، كۆدی بێهاوتای فه‌رمانبه‌رانیان راگه‌یاند، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆدی چوارسه‌د و شه‌ست هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ته‌واو بوون و په‌نجه‌مۆریان وه‌رگیراوه، ئه‌و بابه‌ته‌ش له قۆناغی یه‌كه‌م ته‌واو بووه و، ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكیان بۆ بكرێته‌وه، ئه‌وه‌شی له چوارچێوه‌ی كارنامه و به‌ڵێنی حكوومه‌ت وێناکرد، کە سه‌باره‌ت به ئه‌لیكترۆنیكردنی مامه‌ڵكردنه به پاره، جەختیشی لەوە کردەوە، کە به‌مزوانه قۆناغی كۆتایی هێنان به درووستكردنی كۆدی بێهاوتا ده‌ست پێده‌كاته‌وه




