٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدێکی پارتی: عەرەب بەردەوام بۆ پشتگیری لە کاندیدانی پارتی سەردانمان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

تەلەعفەر -KDP.info- کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ھەفتەی داھاتوو دەست بە ھەڵواسینی وێنە و پۆستەر دەکەین و بە شێوەیەکی فراوان بانگەشە دەست پێ دەکەین، چونکە خەڵکێکی زۆر لە ھەموو پێکھاتەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کورستان دێن بۆ لامان و پشتگیری لە کاندیدانی پارتی دەکەن.

ئیبراھیم محەمەد قەبۆ، کاندیدی ژمارە ٢٢ی پارتی لە بازنەی چواری تەلەعفەر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بانگەشەکردن لای ئێمە بەردەوامە و بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە دەچێت و خەڵکی ئێمە زۆر بەپەرۆشن بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن لە سنووری تەلەعفەر، بەڵام سێ ناحیەی لەگەڵدایە ئەوانیش عەیازیە و ڕەبیعە و زوممارن، کە تورکمان و عەرەب و کورد لەخۆ دەگرن و لە ھەموو پێکھاتەکان سەردانی ئێمە دەکەن و پشتگیری بۆ کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپات دەکەنەوە.''

ئیبراھیم محەمەد قەبۆ گوتیشی: ''خەڵکێکی زۆر پێشوازی لە ئێمە دەکەن و بگرە خۆشیان دێن بۆ لای ئێمە، چونکە متمانەیەکی باشیان بە پارتی ھەیە کە ببێتە نوێنەری ئەوان و تەمەنی پارتی ٧٥ ساڵە و لە ساڵی ١٩٧٠ پارتی لێژنەی ناوچەی ھەبووە لە تەلەعفەر، بۆیە خەڵک بە فورسەتی دەزانن دەنگ بە پارتی بدەن و لە بەغدا بیکەنە نوێنەری خۆیان، چونکە دەزانن پارتی خەمخۆری ھەموو پێکھاتەکانە بەبێ جیاوازی.''

ئێمە دەمانەوێت بە ھێزەوە بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەین و ئاڵای کوردستان جارێکی دیکە لەو ناوچانە بشکێتەوە، چونکە خەڵک بەردەوام داوای گەڕانەوەی پارتی دەکەن و دەزانن پارتی بەبێ جیاوازی خۆی بە نوێنەری ڕاستەقینەی ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکان دەزانێت.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار