٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وردەکاریی ئەو پڕۆژانەی لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوو لە بواری وەبەرھێناندا لە ھەرێم جێبەجێ کراون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ئاماری ئەو پڕۆژانەی لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوودا لەلایەن دەستەی وەبەرھێنان مۆڵەتیان پێ دراوە ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت بە سەرمایەی زیاتر لە ٥٨ ملیار دۆلار ٩٩١ پڕۆژە مۆڵەتیان پێ دراوە.

سەربەست خدر، بەڕێوەبەری داتا و زانیاریی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە ١/٨/ ٢٠٠٦ تاوەکوو ٢٢/٨/٢٠٢١ لە ھەرێمی کوردستان ٩٩١ مۆڵەتی جێبەجێکردنی پڕۆژە بە سەرمایەی ٥٨ ملیار و ٨٤٨ ملیۆن و ٩٩٥ ھەزار و ٦٣٩ دۆلار دراوە.

سەربەست خدر گوتیشی: ''لە ساڵی ٢٠٠٦ دوو پڕۆژە بە سەرمایەی ٤٣٨ ملیۆن و ٣٠٧ ھەزار و ٦٣٠ دۆلار مۆڵەتیان پێ دراوە و لە ساڵی ٢٠٠٧، ٥١ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣ ملیار و ٨٧٤ ملیۆن و ٥٤٢ هەزار و ٩٥٦ دۆلار و لە ساڵی ٢٠٠٨، ٦١ پڕۆژە بە سەرمایەی ١ ملیار و ٩٨٦ ملیۆن و ١٥٥ ھەزار و ٩٢٢ دۆلار مۆڵەت دراوە و لە ساڵی ٢٠٠٩، ٧٠ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣ ملیار و ٨٤٢ ملیۆن و ٧٨٦ ھەزار و ٩٠٢ دۆلار مۆڵەت دراوە و لە ساڵی ٢٠١٠ مۆڵەت بە ٩٣ پڕۆژە دراوە بە سەرمایەی ٤ ملیار و ٣٢٠ ملیۆن و ١٢٦ ھەزار و ٧٥٩ دۆلار و لە ساڵی ٢٠١١ بە سەرمایەی ٣ ملیار و ٥٢٤ ملیۆن و ٢٠٩ ھەزار و ٥٨٥ دۆلار مۆڵەت دراوە و لە ساڵی ٢٠١٢، ١٢٦ پڕۆژە بە سەرمایەی ٦ ملیار و ٢١٩ ملیۆن و ٥٠٥ ھەزار و ٢١٥ دۆلار مۆڵەت دراوە و لە ساڵی ٢٠١٣، ١٠٨ پڕۆژە بە سەرمایەی ١٠ ملیار و ٢٤٠ ملیۆن و ٢٣٠ ھەزار و ٦٢٢ دۆلار مۆڵەت دراوە و لە ساڵی ٢٠١٤، ٧٠ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣ ملیار و ٦٢٠ ملیۆن و ٩٢٧ ھەزار و ١٨٩ دۆلار مۆڵەت دراوە و لە ساڵی ٢٠١٥، مۆڵەت بە ٣١ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣ ملیار و ١٨٣ ملیۆن و ٧٢٠ ھەزار و ٩٠ دۆلار دراوە و لە ساڵی ٢٠١٦، ٣٢ پڕۆژە بە سەرمایەی ٢ ملیار و ٨٣٤ ملیۆن و ٣٢٦ ھەزار و ٤٠٧ دۆلار مۆڵەت دراوە و لە ساڵی ٢٠١٧، ٣٣ پڕۆژە بە سەرمایەی ٧٦٩ ملیۆن و ٩٩١ ھەزار و ٥٣٣ دۆلار مۆڵەت دراوە و لە ساڵی ٢٠١٨، مۆڵەت بە ٥١ پڕۆژە دراوە بە سەرمایەی ٣ ملیار و ١٤٢ ملیۆن و ٦٤٢ ھەزار و ٣١٧ دۆلار و لە ساڵی ٢٠١٩، ٦٦ پڕۆژە مۆڵەتیان پێ دراوە بە سەرمایەی ٢ ملیار و ٧٥٢ ملیۆن و ٧٥٤ ھەزار و ٢٦٤ دۆلار و لە ساڵی ٢٠٢٠ مۆڵەت بە ٧٧ پڕۆژە دراوە بە سەرمایەی ٢ ملیار و ١٥ ملیۆن و ٢١٢ ھەزار دۆلار و لە ساڵی ٢٠٢١، ٤٦ پڕۆژە مۆڵەتیان پێ دراوە بە سەرمایەی ٦ ملیار و ٨٣ ملیۆن و ٥٥٦ ھەزار و ٢٤٨ دۆلار .

سەربەست خدر گوتیشی: "ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان پێ دراوە لە بواری بازرگانی و بانکەکان و تەندروستی و پیشەسازی و خزمەتگوزاری و گەشتیاری و گەیاندن و گواستنەوە و قیڕکرنن و کشتوکاڵی و نیشتەجێبوون و ھونەری و وەرزشییە و ئەو پڕۆژانەش لەسەر ڕووبەری ٧٢ ھەزار و ٦٦٣ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێن.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار