٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی لە مووسڵ: بۆ ئەم ھەڵبژاردنە ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکانی نێو مووسڵ پشتگیری لە پارتی دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان جەماوەرێکی زۆری لە سنووری پارێزگای مووسڵ ھەیە و ئەگەر کێشەی بۆ دروست نەکرێت دەتوانێ ١٠ کورسی بەدەست بێنێت، چونکە ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکان پشتگیری لە پارتی دەکەن و دەزانن پارتی بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەمووان دەکات.

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، مەناف حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای مووسڵ ھەموو چین و توێژەکان و پێکھاتە و نەتەوەکان پشتگیری لێ دەکەن و پێشوازیەکی زۆر باش لە کاندیدانی پارتی دەکەن لە ھەموو بازنەکان بە عەرە ب و کورد و پێکاتەکانیشەوە. ئێمەش لە ڕێگەی کاندیدەکانی خۆمانەوە بەردەوامین لە بانگەشە و سەردانی خەڵک و بەڕێوەبردنی کۆڕ و کۆبوونەوە.''

مەناف حەسەن گوتیشی: ''پارتی دیموکراتی کوردستان جەماوەرێکی زۆری ھەیە بە شێوەیەک دەتوانێ ١٠ کورسی بەدەست بێنێت ئەگەر گرفتمان بۆ دروست نەکەن، چونکە خەڵک لە مووسڵ متمانەی زۆریان بە پارتی ھەیە و دەزانن پارتی بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو پێکاتە و نەتەوەکان دەکات، بۆیە ئەگەر کێشەمان بۆ دروست نەکرێت، ١٠ کورسی بەدەست دێنین.''

حەسەن باسی لەوەش کرد: ''پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بانگەشە دەکات و تا ئێستا گرفتمان بۆ دروست نەبووە و ناوچەی پارتییش لە مووسڵ سەرپەرشتیی بانگەشەکە دەکات و تا ئێستا زۆر باش بەڕێوە دەچێت و لەمەودواش کە لە ھەڵبژاردن نزیک دەبینەوە بانگەشەکە گەرموگوڕتر دەبێت.''

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار