٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"فڕاکسیۆنی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات"

سەرچاوە: KDP.info

بڕیارە شاندی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی ناوچەکانی ھەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بکات. پەرلەمانتارێکی پارتییش دەڵێت، لە ڕاپۆرتێکدا کێشەکان دەخرێنە بەردەم حکوومەت بۆ چارەسەرکردنیان.

لەیلا عەبدولجەبار، ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کاتی پشووی پەرلەماندا فڕاکسیۆنی پارتی بۆ بەدواداچوونی کێشەکانی ھاووڵاتییان و دروستکردنی ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەت سەردانی زۆربەی دەڤەرەکانی ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆکی کردووە و بەوردی بەدواداچوونی بۆ کێشە و گرفتەکانی ھەر دەڤەرێک کردووە.''

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: "بڕیارە ھاوشێوەی ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک شاندی فڕاکسیۆنی پارتی سەردانی ھەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش بکات بۆ ئەوەی ئاگاداری ڕەوشی ئەو دوو پارێزگایە بێت.''

لەیلا عەبدولجەبار ڕوونی کردەوە: "فڕاکسیۆنی پارتی لە کاتی سەردانی ھەر دەڤەرێکدا ڕاپۆرتێک لەسەر کێشەکانی ئەو ناوچەیە دەنووسێت و دواتر لە ڕاپۆرتێکی گشتیدا کۆ دەکرێتەوە و لە ڕێگەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانەوە دەگەیەنرێتە حکوومەت بۆ چارەسەرکردن.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار