٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر كازم حەبیب

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی نووسەر و ئەدیب و تێكۆشەری دێرینی عێراقی دكتۆر (كازم حەبیب)، سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و تەواوی هەڤاڵ و دۆست و ئاشنایانی و ناوەندە كولتووری و ئەدەبییەكانی عێراق دەكات. 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ئەدیب و تێكۆشەری دێرینی عێراقی دكتۆر (كازم حەبیب)ـم بیست. دكتۆر كازم حەبیب كەسایەتی شۆڕشگێڕ و دیموكراتخواز و دۆست و هاوسۆزی شۆڕشی كورد و پاڵپشتی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و، دژی شۆڤیینیەت و دیكتاتۆری بوو.

سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دكتۆر كازم حەبیب و تەواوی هەڤاڵ و دۆست و ئاشنایانی و ناوەندە كولتووری و ئەدەبییەكانی عێراق دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو دكتۆر كازم حەبیب بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

۳۱ی ئابی ۲٠۲۱

هەواڵی پەیوەندیدار