پرۆسه‌ى نه‌ته‌وه‌سازى پێوێستى به ئاوڕدانه‌وه‌ى جددى هه‌یه

مامۆستایه‌کى زانکۆ ده‌ڵێت، پرۆسه‌ى نەته‌وه‌سازى له ته‌واوى دنیادا یه‌کێکه له‌و ڕێگایانه‌ى که به‌هۆیه‌وه قوناغه‌کانى گه‌شه‌کردنى نه‌ته‌وه‌یه‌تى وای کردووه هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ببێته خاوه‌نى ده‌ڵەتى خۆیان، پرۆسه‌ى نه‌ته‌وه‌سازى و هزرى نه‌ته‌وایه‌تى له کوردستان پێویستى به ئاوڕدانه‌وه‌ى جددى هه‌یه، پرۆسه‌ى نه‌ته‌وەسازى پرۆسه‌یه‌کى درێژخایه‌نه و پێویستى به هه‌وڵێکى ده‌سته‌جه‌معی هه‌یه، به‌داخه‌وه به‌شێک له حزبه‌کان به پرۆسه کاریان له‌سه‌ر که‌مکرنه‌وه‌ى ئینتیماى نه‌ته‌وه‌یى لاى تاکى کورد کردووه.
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر، د. خه‌لیل مسته‌فا، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "بۆ زانینى قۆناغه‌کانى گه‌شه‌کردنى هزرى نه‌ته‌وایه‌تى، ئه‌وه‌ى پێى ده‌گوترێت پرۆژه‌ى نه‌ته‌وه‌سازى، ده‌بێت سه‌یرى ئه‌زموونى ئه‌و وڵاتانه بکه‌ین که به‌م قۆناغه‌دا ڕۆیشتوون و، پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت بزانین کە پرۆسه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى سه‌ری هه‌ڵداوه، چۆن گه‌شه‌ى کردووه و چۆنیش بووەته ڕێگه‌یه‌ک بۆ خزمه‌تکردنى دەو‌ڵەته‌که‌یان. ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌زموونى هه‌ریه‌ک له ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا بکه‌ین، دەبێ سرنج بدەین و بزانین چى وای کردووە هزرى نه‌ته‌وایه‌تى و نه‌ته‌وه‌سازییان بگات به‌و قۆناغه‌ى که ئێستا هه‌یانه و بووه به‌هۆى یه‌کگرتنى هه‌ریه‌ک له‌م وڵاتانه. گرنگه ئێمه سوود له‌م ته‌جروبانه وه‌ربگرین و له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان به‌راوردى بکه‌ین. ڕه‌وتى نه‌ته‌وه‌سازى له کوردستان، واتا هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌ى که بوونه هۆی له‌دایکبوونى هزرى نه‌ته‌وایه‌تى به شێوه‌یه‌کى سروشتى له‌دایک نه‌بوون، بۆ نموونه ئێمه خاوه‌نى زانکۆ و بیرمه‌ندى گه‌ورە نه‌بووین، تاوه‌کوو بێت وه‌به‌رهێنان له‌م پرۆسه‌یەدا بکات و به‌رچاوڕوونى بدات به تاکى کورد، ئه‌وه‌ى هه‌بووه بناغه‌که‌ى زوڵم و داگیرکارى و چه‌وساندنه‌وه‌ى گه‌لى کورد له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه بووه".
گوتیشى: "به‌داخه‌وه له ڕابردوودا له‌لایه‌ن به‌شێک له حزبه‌کان و هه‌وڵدانێکى ڕێکخراو هه‌بووه بۆ لێدانى که‌سایه‌تییه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان و، به که‌مسه‌یرکردنى ده‌ستکه‌وته‌کان، دابڕانێکى گه‌ورە دەخاتە نێوان نه‌وه‌ى ئێستا و مێژووى ڕابردووەوە، بناغه‌ى نه‌ته‌وه‌سازى و نه‌ته‌وه‌خوازی له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا پشت به سه‌روه‌رییه‌کانى ڕابردوو دەبەستێت، ده‌بوو پرۆژه‌ى نه‌ته‌وه‌سازى جیا بکرێته‌وه له بابه‌تى ئیداره و گه‌نده‌ڵى، چونکه فکرى نه‌ته‌وایه‌تى له هه‌موو ئه‌م قه‌زیانه گه‌وره‌تره".
ڕوونیشى کرده‌وه: "پرۆسه‌ى نه‌ته‌وه‌سازى، پرۆسه‌یه‌کى هه‌مه‌لایه‌نەیە، پێویستى به هه‌وڵێکى ده‌سته‌جه‌معى هه‌یە له نێوان هه‌موو توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌دا (سه‌رکرده‌ى لایه‌نه‌کان، مامۆستایانى زانکۆ و پیاوانى ئایینى)، له سه‌روو هه‌مووی ئه‌مانه‌شەوه ناوه‌نده ئه‌کادیمییه‌کان ده‌بوو ئاماده‌یییه‌کى زیاتریان هه‌بێت، نه‌ک به قسه، به‌ڵکوو خاوه‌نى پرۆژه‌یه‌کى هاوبه‌ش بوونایه، گه‌شه‌سه‌ندنى نه‌ته‌وایه‌تى له کوردستان پێویستى به ئاوڕدانه‌وى جددى هه‌یه و نابێت ته‌نها فۆکسمان له‌سه‌ر لایه‌نى ئیداره و به‌ڕێوەبردن بێت، به‌ڵکوو هه‌ر خۆى بوونى سیستمێکى پێشکه‌وتووى سیاسى و ته‌ندروستى و ژێرخانێکى پته‌و سه‌رچاوه‌که‌ى له پرۆسه‌ى نه‌ته‌وه‌سازى و نه‌ته‌وەخوازییەوەیە.''
ئەرسەلان ئەحمەد




