٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەیلا ئەکرەم: کاندیدانی پارتی ھەڵبژێردراوی نێو خەڵکن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- کاندیدانی پارتی بەردەوامن لە بانگەشەکردن و کاندێکیش لە بازنەی سێی ھەولێر دەڵێت، پارتی ڕەچاوی ھەموو پێوەرەکانی کردووە و کاندیدانی پارتی ھەڵبژێردراوی خەڵکن، لەبەر ئەوەش لە کاتی سەرکەوتن بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن.

لەیلا ئەکرەم کاندیدی پارتی لە بازنەی سێی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "من کاندیدی پارتیم لەسەر بازنەی سێی ھەولێر، خەڵکی شایەتیم بۆ دەدەن کە ساڵانی ڕابردوو وەک پارتییەک لە بواری پسپۆڕیی خۆمدا تا چەند خزمەتم کردووە، پارتییش کە ئەو ئافرەتانەی دیاری کردووە وەکوو کاندید، ڕەچاوی ھەموو پێوەرەکانی کردووە، واتە کەسێک لە ڕووی ئەکادیمی و بوارەکانەوە شارەزایییەکی تەواوی نەبێت، کاندیدی پارتی نییە.''

لەیلا ئەکرەم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لەسەر ھەمان ڕێبازی ھەڤاڵانم بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان ئەگەر متمانەی دەنگدەرانی سنووری بازنەی سێی ھەولێر بەدەست بێنم، چونکە پێشتر پارتی ڕۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە بەرگریکردن و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان، لە خول داھاتووی پەرلەمانی عێراقدا ئەو کاندیدانەی پارتی کە سەر دەکەون، بێگومان کاری زیاتر دەکەن.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار