بهشێكی دیکەی ھاوکاری سەربازی دەگاتە وەزارەتی پێشمەرگە

ھەولێر-KDP.info- جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دهڵێ، ئەمڕۆ بهشێکی دیکەی ھاوکاری سەربازی ھاوپەیمان، دەگاتە وەزارەتی پێشمەرگە.
لیوا قارەمان کەمال، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: لە بەردەوامی ھاوکاری سەربازی ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە، ئەمڕۆ بهشێکی دیکەی ھاوکارییەکان دەگات و، بەردەوامیش دەبێت، کە ھاوپەیمانان دەیدات بە ھێزی پێشمەرگە.
لیوا قارەمان کەمال گوتیشی: ئەو ھاوکارییەی ئەمڕۆ پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، پێکدێت لە ئوتۆمبێل و پێداویستی سەربازی، بڕیاریشە ھاوکارییەکان بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت.
گوتیشی: ئەوەی ئەمڕۆ دەکرێت لە بەردەوامی ئەو ھاوکارییانەیە، کە ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە دەیکەن.
بڵند ئیبراھیم




