ناوەڕۆکی پرێسکۆنفڕانسی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی فڕەنسا

ھەولێر-KDP.info- دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان، نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییان ئەنجامدا. سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەناوی گەلی کوردستانەوە سوپاسی پشتیوانییەکانی سەرۆکی فەرەنسای کرد و گوتیشی، زۆر سوپاسی ھەڵوێست و رۆڵی سەرۆک ماکرۆن دەکەم لە چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی پاییزی ٢٠١٧ لەگەڵ بەغدا.
دوای کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم و سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆمەڵێک پرسیان تاوتوێ کردوە و باسیان لەپەرەپێدانی کاری بەیەکەوەیی و ھاوبەشی نێوان ھەرێم و پاریس کردوە لەسەرجەم بوارەکان و سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی سەرۆکی فڕەنسایان کردوە، ھەروەھا جەختمانکردوەتەوە کە لەم کاتەدا چاومان لەپشتیوانی فەڕەنسایە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، بەناوی گەلی کوردستانەوە بەخێرھاتنی ئیمانیۆل ماکرۆن دەکەن و سەردانەکەی رەنگدانەوەی پەیوەندییە مێژوییەکانی نێوان گەلی کورد و فەڕەنسایە، ھەروەھا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ژمارەیە پرسیان تاوتوێ کردوە لەوانەش پرسی ئاشتی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی دەستپێشخەرییەکەی ساڵی ٢٠١٧ی سەرۆکی فڕەنسا دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان ھەولێر و بەغدا، ھەروەھا سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی ئیمانیۆل ماکرۆن دەکەن.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وتی، عێراق و ھەرێمی کوردستان دەتوانن ھاوبەشێکی باشی فەڕەنسا بن، کۆمپانیا فەڕەنسییەکان دەتوانن بەشداریی بەھێز بکەن لە پەرەپێدان و پێشخستنی کار و پرۆژەکاندا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق. دەتوانن وەبەرھێنان و سەرمایەگوزاری بکەن، لەمبارەشەوە ھەموو پشتگیری و ئاسانکارییەک لە ھەرێمی کوردستاندا دابین دەکرێت.
دووبارە جەنابی سەرۆک زۆر بەخێر بێیت بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق، مێرسی.
لای خۆیەوە ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەکرد، لەکۆبونەوەیاندا لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان، دڵنیاییمدا لە بەردەوامی پشتیوانی فەڕەنسا بۆ ھەرێمی کوردستان و پاریس لەبەرەنگاربونەوەی تیرۆردا پشتیوانی ھەرێمی کوردستان دەکات.
ئەوەشی خستەڕو، دەمانەوێت کەشێک دروست بکەین کە ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
باسی لەوەشکرد، دڵنیاییم داوە لە ھاوسۆزی فەرەنسا بۆ ھەرێم و دەمانەوێت ئاشتی بەردەوام بێت و لەگەڵ سەقامیری ناوچەکەداین، وتیشی، دەمانەوێت ھەمووان پێکەوە کاربکەن بۆ ئەم مەبەستە.
ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامەکان روونن بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا و دەمانەوێت روبەڕوببینەوە، دەمانەوێت رۆڵی کورد لەبەرچاو بگیرێت کە رۆڵێکی بەرچاویان ھەیە.
ھەڵکەوت محەمەد




