٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ خێزانی شەھید ھوجام سوورچی کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- کوڕی شەھید ھوجام سوورچی دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ خێزانی شەھید ھوجام سوورچی کۆ بیتەوە و کۆبوونەوەکەش لەسەر داواکاریی خۆی بووە و ویستویەتی چاوی بە کەسوکاری شەھیدانی شەڕی داعش بکەوێت.

عومەر شەھید ھوجام سوورچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە لەسەر داوای سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، وەکوو ماڵباتی شەھید ھوجام سوورچی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ناوبراو ساز بکەین کە دایکم وچوار برا و دوو خوشک بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرۆکی فەرەنسادا دەکەین.''

گوتیشی: "خۆی داوای کردووە لە نزیکەوە خێزانی شەھیدانی شەڕی داعش ببینێت و ئێمەش بەخۆشحاڵییەوە داواکاریەکەیمان قبووڵ کردووە و خۆمان بۆ کۆبوونەوەکە بەباشی ئامادە کردووە.''

عومەر شەھید ھوجام سوورچی گوتیشی: "داوا لە سەرۆکی فەرەنسا دەکەین بەردەوام بن لە پاڵپشتیی ھەرێمی کوردستان و ھێزی یپێشمەرگ و خوێنی شەھیدانی ئێمە بەفیڕۆ نەڕوات کە لەپێناو خاک و نیشتماندا بەخشیویانە.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار