نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی لووتکەی بەغـدا بڵاوکردەوە

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی لووتکەی بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئومێدەوارین ئەنجامی لووتکەکە خزمەتی سەقامگیریی عێراق بکات.
نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان له ژمارهی تایبهتی خۆی تویتهر پهیامهك لەبارەی بەڕێوەچوونی لووتکەی بەغدا بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: پێشوازی لە کۆنفڕانسی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی دەکەین، هاوكات ستایشی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەکەین و ئومێدەوارین ئەنجامی لووتکەکە خزمەتی سەقامگیریی عێراق بکات. لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، هیوادارین لووتکەکە رۆڵی پێشڕەوی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە و ماف و داخوازییەکانی پێکهاتەکانی عێراق بهێنێتەدی.




