مامۆستایه‌کى زانکۆ: هه‌ولێر بووه به چه‌قى بڕیارى سیاسى له ناوچه‌که‌دا
__2021_08_26_h15m39s9__ER.jpg)
مامۆستایه‌کى زانکۆ و پسپۆڕی بوارى مێژوو ده‌ڵێت، ئێستا هه‌ولێر وه‌ک پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان بووه‌ته گۆڕه‌پان و ناوه‌ندێکى گرنگ بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى هاوکێشه‌کانى ناوچه‌که، هه‌موو ئه‌و شانده سیاسى و سه‌ربازی و دیپلۆماسییانه‌ى که هاتوونه‌نه‌ته هه‌رێمی کوردستان، یه‌که‌م وێستگه‌ى سه‌ردانه‌که‌یان له هه‌ولێره‌وه بووه دواتر چوونه‌ته شوێنه‌کانى تر. ئەو پسپۆڕەی مێژوو دەشڵێت، لە ئێستا و داهاتوودا هیچ گۆڕانێک به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ولێر له عێراقدا ڕوو نادات و ئه‌مه له ڕووى مێژوویییه‌وه چه‌سپیوه.
د. که‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر، مامۆستاى زانکۆ و پسپۆڕی بوارى مێژوو، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "ڕاسته هه‌ولێر پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستانه و هه‌رێمى کوردستانیش بەشێکه له عێراق، به‌ڵام به حوکمى مێژووى 30 ساڵى دواى ڕاپه‌ڕینى خه‌ڵکى باشوورى کوردستان، به حوکمى نزیک به 18 ساڵى دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس، هه‌ولێر نه‌ک بووه‌ته پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵکوو بووه به چه‌قى بڕیارى سیاسى له عێراقدا، چونکه هه‌میشه کورد له عێراقدا وه‌ک هێزێکى گه‌وره زیاتر له پێکهاته‌ى دووه‌مى عێراق سه‌یر کراوه، به دیدى من بوونى به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى له هه‌ولێر و سه‌رى بڵند ئه‌وه‌نده‌ى دیکه پێگه‌ى هه‌ولێرى به‌هێز کردووه، جگه له‌وه ئێستا کوردستان سه‌رۆکى هه‌رێمى هه‌یه، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌یه، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى هه‌یه، ئه‌م سێ ئۆرگانەش پێگه‌ى هه‌رێمیان به‌هێز کردووه، بۆیه ده‌ڵێم بۆ ئێستا و چه‌ندین ساڵى داهاتووش ئه‌سته‌مه هیچ گۆڕانێک له عێراقدا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ولێر دروست ببێت و، ئه‌مه چه‌سپیوه".
گوتیشى: "ئه‌وه‌نده‌ى وڵاتانى ده‌ره‌وه (ئه‌مه‌ریکا، ئه‌ورووپاى خۆرئاوا و وڵاتانى دراوسێ) له به‌هێزیى سه‌نگ و گه‌وره‌ییى هه‌ولێر تێ گه‌شتوون، به هێنده‌ى ئه‌وه خۆمان (کورد) له‌مه تێ نه‌گه‌یشتووین، هه‌ولێر له چاوى وڵاتانه‌وه بووه به شوێن و پێگه‌یه‌کى ئارام بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان و هه‌موویان ده‌یانه‌وێت پەیوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ببه‌نه ئاستێکى باشتر له‌وه‌ى هه‌یه و هاتنى شانده دیپلۆماسى و سه‌ربازییه‌کان له ڕابردوودا و به ئێستاشه‌وه باشترین نموونه‌یه له‌و ڕووەوە".
سه‌باره‌ت بەوەی کە بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامیى ئه‌و پێگه دیپلۆماسى و سیاسییه‌ى ئێستا هه‌ولێر هه‌یه‌تى چى بکرێت، ئه‌و پسپۆڕه‌ی مێژوو گوتى: "مادام هه‌ولێر پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستانە، ده‌بێ له زاخۆوه به ناوچه‌کانى ماددەی 140یشه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ولێر، هه‌ولێریش ده‌بێت وه‌ک چه‌ق و ناوه‌ندى بڕیارى سیاسى (سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى حکوومه‌ت) له ڕووى خزمه‌تگوزارى و په‌ره‌پێدانى شاره‌کانەوە به یه‌ک چاو سه‌یرى ناوچه و زۆنه‌کانى دیکه بکات، چونکه ئه‌مانه دواجار ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ولێر، به پێچه‌وانه‌شه‌وه دروستبوونى هه‌ر ڕاڕایی و به‌ریه‌ککه‌وتنێک له نێوان ئه‌م ناوچانه، کاریگه‌ریى له‌سه‌ر حکوومه‌ت و په‌رله‌مان دەبێت و گه‌وره‌ییى هه‌ولێر وه‌ک پایته‌خت له‌که‌دار ده‌کات".
ئەرسەلان ئەحمەد




