٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھیوا ئەحمەد: ئەوانە ھۆکارن بۆ ئەوەی دەنگدەران دەنگ بە پارتی بده‌ن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە سنووری قەزای شەقڵاوە پارتی کار بۆ زیادکردنی دەنگەکانی دەکات و بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینیش دەڵێ، ئەو گەنجانەی ئێستا پێگەشتوون، خوێندنەوەیان بۆ سیاسەتی پارتی ھەیە و دەنگی پارتیش زیاد دەکات.

ھیوا ئەحمەد، بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "سنووری لقی ٢٤ی سەفین بەسەر دوو بازنەدا دابەش دەبێت، بەشێکی سنووری ئێمە لە قەزای کۆیە دەکەوێتە بازنەی دوو، بەشێکی دیکەش سەنتەری قەزای شەقڵاوە و شارەدێکانی پیرمام و ھیران و ھەریر و باسرمە و کۆڕێ لەخۆ دەگرێت، پارتی یەک کاندیدی ھەیە، ئەویش دکتۆر محەمەد سدیقە و ژمارە ٢٧ لە ریزبەندی کاندیدانە، کە کەسێکی ئەکادیمیی لێھاتووە".

بەرپرسەکەی پارتی گوتی: "بانگەشە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت و بەردەوامین بۆ ناساندنی کاندیدی پارتی لە شەقڵاوە، ماوەیەکی زۆریشمان لە بەردەستدایە بۆ ئەوەی زیاتر بچینە نێو جەماوەر و دەنگ بۆ کاندیدی پارتی کۆ بکەینەوە".

ھیوا ئەحمەد روونیشی کردەوە: "ئێمە پێشبینیی زیادبوونی دەنگی پارتی دەکەین لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا، بە تایبەتی ئەو گەنجانەی ئێستا پێگەیشتوون، زۆربەیان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن و خوێندنەوەیان بۆ سیاسەتی پارتی ھەیە، خەڵک هۆشیار بووەتەوە و دەزانن ئەگەر پارتی نەبێت، شتێک نامێنێ لە شوێنی خۆی، ھەروەھا خەڵکی کوردستان بە گشتی ھەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی لە بەرچاوە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان، ئەوانە ھۆکارن بۆ ئەوەی دەنگدەر دەنگ بە پارتی بدات".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار