٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان/ سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان..

بە بۆنەی (٢٣)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بەردەوام بن لە کار و بەرنامەی داهاتووتان بۆ خزمەتگەیاندن بە دۆزی رەوای گەلەکەمان.

ئێمە لە کاتێکدا ئەو بۆنەیەتان پیرۆز دەکەین، جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و بەدیهێنانی گشت مافە رەواکانی گەلە خۆڕاگرەکەمان.

دووبارە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان پیرۆز بێت.. هەر سەکەوتوو بن..
      
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتى كوردستان
٢٥ـی ئابی ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار