٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدێکی پارتی لە مووسڵ: عەرەبێکی زۆر لە مووسڵ دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info-  کاندیدی ژمارە ٤٧ی بازنەی پێنجی مووسڵ گوتی، لە مووسڵ عەرەبێکی زۆر ئامادەیییان نیشان داوە کە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن و ئەگەر متمانەیان بە ئێمە کرد، دەبینە پردێک بۆ گەیاندنی ئێش و ئازارەکانی خەڵک بە دەسەڵات و ئەوانیش ئەو متمانەیەیان بە پارتی ھەیە و دەزانن ھەرێم شوێنی حەوانەوەی ھەموو پێکھاتەکانە بەبێ جیاوازی .

خالید عەزیز، کاندیدی ژمارە ٤٧ی بازنەی پێنجی مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە لە سنووری مووسڵ بانگەشەی بەردەوام دەکەین و خەڵکێکی زۆری عەرەب پێشوازیمان لێ دەکەن، چونکە ئەو شوێنەی ئێمەی لێ کاندید کراوین زۆرینەی عەرەبن و ژمارەیەکی زۆریان ئامادەیییان نیشان داوە کە دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەن، چونکە دەزانن ھەرێمی کوردستان شوێنی حەوانەوەی ھەموو پێکھاتەکانە.''

خالید عەزیز گوتیشی: "ئەو بازنەیەی ئێمە ناوچەکانی حەزەر و گەیارە و شۆرە و حەمام عەلیل و بەعاج و تل عەتیە و مەحلەبیە و چوار گەڕەکی مووسڵە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای مووسڵ.''

عەزیز گوتیشی: "ئێمە نەک دەبینە پردێک لە نێوان ھاووڵاتی و دەسەڵات، بگرە خۆم دەبمە دوو پرد؛ یەکێکیان ئازارەکانی خەڵک دەگەیەنمە بەغدا و پردێکیش بۆ ئەوانەی لە ھەرێم نیشتەجێن و دەبمە خاوەنیان و ھەرچی پێویستیان بێت ، بۆیان جێبەجێ دەکەم.''

گوتیشی: "ھەوڵ دەدەین ئەمنیەت بۆ مووسڵ بگەڕێتەوە و خزمەتگوزارییان بۆ دابین بکرێت و دوور بێت لە توندوتیژی و کردەوەی تیرۆریستی، بۆ ئەوەی بە ئازادی بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، ئەوەش ئارەزومەندانە دەبێت و ئێمە بێ جیاوازی خزمەتی ھەموو پێکھاتەکان دەکەین.''

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار