ناسیۆنالیزم چۆن سەر هەڵدەدات؟
__2021_08_25_h16m22s45__ER.jpg)
نووسه‌ر و توێژه‌رێکى سیاسى ده‌ڵێت، ناسێۆنالیزم وه‌ک دنیابینى و ڕه‌وتێکى په‌روه‌ردەیی نه‌بووه‌ته به‌شێک له ڕوئیا و زیهنیه‌تى تاکى کورد، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى کورد توانیویه‌تى چه‌ندین جار شۆڕش بکات، تا ئێستا ناسیۆنالیزم، یان نه‌ته‌وه‌خوازی، لاى تاکى ئێمه نه‌بووه‌ته داینه‌مۆى هه‌ڵسووڕاندنى سیاسه‌ت و تا ئێستا مه‌نهه‌جێکمان له ژیانى ڕۆژانه و مه‌نهه‌جى خوێندندا نه‌بووه بۆ ناساندنى ناسیۆنالیزمى کوردى.
مه‌شخه‌ڵ که‌وڵۆسى، نووسه‌ر و توێژه‌ر، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "کورد خۆى خه‌مسارده له‌وه‌ى کە له ڕووى نه‌ته‌وه‌یییه‌وه خۆى پێناسه بکات، ئه‌مه په‌یوه‌ندیداره به‌و قۆناغه مێژوویییەوە که پێیدا تێ په‌ڕیووه، که‌مترین نووسین و که‌مترین نووسه‌رمان هه‌یە، کلتوورێکى ناسیۆنالیستیی کوردیمان نییه، ئه‌مه ڕاستییه‌که ده‌بێت بگوترێت و هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى بدرێت، کۆنترین ده‌قى ئێمه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ 200 ساڵ له‌مه‌وپێش، که ئه‌مه وا ده‌کات ناسیۆنالیزم نەتوانێت به‌ئاسانى بوه‌ستێت، ئه‌مه خاڵێکه که پێى دەگوترێت خاڵى تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌ى کورد، خاڵێکى دیکه له ده‌ره‌وه بۆمان دێت، کە سه‌یته‌رەى عه‌وله‌مه و ئه‌و شاڵاوە گه‌وره‌یه‌ى جیهانگیریی ڕۆژئاوایە کە به‌تایبه‌ت لە ئه‌مه‌ریکاوە بۆمان دێت، له ڕووى ڕاگه‌یاندن ترادیشناڵى کۆمه‌ڵایه‌تى و له هه‌موو شێوازه‌کانى ژیانەوە گه‌مارۆ دراوین، ئه‌مه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه بچووکه‌کان نه‌توانن ته‌عبیر له خۆیان بکه‌ن، ناچارى به شێوازى ڕۆژئاواییه‌که ته‌عامول بکه‌یت، ناچاریت به شێوازى ڕۆژئاواییه‌که خۆت بناسێنێت و بچیته شوێنێک به زمانى ئه‌وان بدوێیت، ئه‌مانه وای کردووه لەژێر سه‌یته‌رەى عه‌وله‌مەدا به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه بێده‌وڵەته‌کان نه‌توانن وه‌ک ئه‌وه‌ى هه‌یه خۆیان بناسێنن".
که‌وڵۆسى گوتیشى: "گه‌نده‌ڵى تێکچوونى ئیداره و حوکمڕانى هیچ په‌ویوه‌ندییه‌کى به کارى ناسیۆنالیزمه‌وه نییه و مه‌جالێکى دووره له بابه‌تى نه‌ته‌وه‌خوازییەوە، وه‌ک هه‌ندێک له پۆپۆلیسته‌کان ئاماژه‌ى بۆ ده‌که‌ن، کارى ناسیۆنالیوم کارى تاک به تاکى ئینسانى کورده که ته‌عبیره له قۆناغه جۆربه‌جۆره‌کانى مێژووى خه‌ڵکى کوردستان و نه‌ته‌وه‌کانى تر، بۆ نموونه عه‌ره‌ب 22 ده‌وڵەتن که هه‌موویان گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆرن، به‌ڵام ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بى، ناسیۆنالیزمێکى به‌قوه‌ته له‌چاو نه‌تەوه‌کانى تر، هه‌تا فارس و تورک، پێشتر چه‌ندین جار له تورکیا ئینقلاب کراوه، ئه‌وه نه‌بێ ده‌وڵەتى تورکیا شه‌فاف بێت له داهات و خه‌رجییەکانی، که‌چى هاووڵاتىی تورک به هه‌مان شێوه خاوه‌نى ناسیۆنالیزمێکى به‌هێزه".
سه‌باره‌ت به ڕێگاچاره‌کانی گێڕانه‌وه و گەشەی ناسیۆنالیزم، مه‌شخه‌ڵ که‌وڵۆسى ئاماژه‌ى به‌وه دا: "ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین له وڵاتانى دنیا نموونەى ئێمه چییه له بوارى ئیداره، بیناسازى و شارسازیدا، ئێمه چۆن کتێبخانه‌یه‌کى کوردى دروست بکه‌ین کە پڕ بێت له کتێبی فکرى و فه‌لسه‌فى، له‌نێو ئه‌وه‌شدا چۆن بنه‌ماى سه‌قافه‌ت و ناوه‌ڕۆکى سه‌قافى بۆ کورد دروست بکه‌ین، ڕاسته ئێمه شۆڕشمان کرد و خوێن ڕژاوه، بەڵام ناواخنه‌که‌ى کوردانه نه‌بووه، ئێمه توانیومانه حوکم دامەزرێنین، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه ناوه‌ڕۆکێکى کوردانه‌ی بۆ پێناسە بکەین، ئێستا پێویسته حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و قیاده سیاسییه گه‌وره‌کان، سپۆنسه‌ریى شۆڕشێکى سه‌قافى بکەن که ئه‌و هێزەی هه‌بێت کە ئه‌م کاره بکات، ئێمه 30 ساڵه وه‌زاره‌تى پێوەندارمان هه‌یه، ده‌بوو لایه‌نى که‌م سێ هه‌زار کتێبمان هه‌بووایه له‌سه‌ر یاسا و فه‌لسه‌فه و به‌رنامه‌ى ڕۆشنبیریمان هه‌بووایه و دیدگاى کوردیمان هەبووایە که چۆن زمانه‌که‌مان بپارێزین، ئێستا که‌ناڵمان هه‌یه له خۆیه‌وه به‌بێ شاره‌زایى وشه داته‌تاشێت، که‌سیش نییه بڵێت ئه‌مه ئیشى تۆ نییه".
ئەرسەلان ئەحمەد




