مامۆستایەکی زانکۆ: له ڕووی نێوده‌وڵەتییه‌وە ڕێژه‌ى ده‌نگى کورد له ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم سه‌نه‌دى یاسایییه
__2021_08_25_h16m8s8__ER.jpg)
مامۆستایه‌کى زانکۆ و شاره‌زای بوارى هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت، بوونى هاوپه‌یمانیى نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ى په‌رله‌مانى عێراقدا تاکه زامنى پارێزگاریگردنى ده‌نگه‌کانى کورده له ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کورستان، دۆخى ئه‌م ناوچانه به‌راورد به ڕابردوو جیاوازه، له دواى ڕووداوه‌کانى 16 ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٧ـوە هه‌ندێک لایه‌نى شیعە به پرۆسه کاریان له‌سه‌ر شێواندنى سنوورى دیموگرافیى ناوچه‌کان کردووه، به‌تایبه‌ت لەو شوێنانه‌ى کوردى تێدا نیشته‌جێیه، عه‌ره‌بى هاوردەیان له جێگاکانیان داناوه، ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌چێته خانه‌ى چه‌وساندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یییەوە.
کوێستان له‌تیف، مامۆستاى زانکۆ و شاره‌زای بوارى هه‌ڵبژارن، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له زه‌مه‌ن و قۆناغه‌کانى پێشوودا هاوپه‌یمانى له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کاندا جارێک گرنگ بووبێت بۆ ده‌نگ و سه‌نگى کورد، ئه‌وا ئه‌م جاره دوو جار پێوسته، به‌تایبه‌تی بۆ ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کورستان، دۆخى ئێستاى ناوچه‌کان ته‌واو جیاوازه، به سیستماتیک و به پرۆسه کار له‌سه‌ر گۆڕینى دیموگرافیى ناوچه‌کان کراوه، خه‌ڵکى کورد له‌م ناوچانه ڕووبه‌ڕووى داگیرکارى، ته‌عریب، ڕاگواستن بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریى هه‌بووه له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ى ئینتیماى نه‌ته‌وه‌ییى خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه. ئه‌رکێکى مێژووى له ئه‌ستۆى کۆى لایه‌نه کوردییه‌کانه و پێویسته جیاوازییه حزبییه‌کان تێ په‌ڕێنن و به یه‌ک گوتارى هاوبه‌ش که پشتبه‌ستوو بێت به پره‌نسیپه نه‌ته‌وەیی و نیشتمانییه‌کان، تاوه‌کو چیی تر خه‌ڵکى کورد له‌و ناوچانه خۆى به بێخاوه‌ن سه‌یر نه‌کات، بۆیه پرۆسه‌که قورسه و کارى زۆرى ده‌وێت".
گوتیشى: "ئه‌وه‌ى گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ده‌بێت ته‌واوى لایه‌نه‌کان کار بۆ کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگى کورد بکه‌ن، له هه‌ر شوێنێک ده‌نگى هاووڵاتییه‌کى کورد هه‌بێت، ده‌بێت پارێزگارى لێ بکرێت، ئه‌ویش به گواستنه‌وه‌ى بۆ ئه‌و بازنه‌یه‌ى که هاووڵاتییه‌که مافى ده‌نگدانى هه‌یه، هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره ڕۆڵى یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ى ده‌بێت بۆ چاره‌نوسى ئه‌م ناوچانه، هەڵبژاردن بریتییه له هێزى نه‌رم وه‌ک ئه‌وه‌ى له زانستى سیاسی‌دا ئاماژه‌ى بۆ ده‌کرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ى له ڕیفراندۆم ڕووی دا، تۆ له ڕێگه‌ى ئه‌م جۆره هێزه‌وه ده‌توانى ده‌نگى خۆت به یار و نه‌یار بگه‌یه‌نێ ".
ڕوونیشى کرده‌وه: "ڕێژه‌ى زۆریی ده‌نگى کورد له ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ته‌نها سه‌نه‌دى گرنگیى شه‌رعى و یاسایییه له ڕووه نێوده‌وڵەتییه‌که‌وه بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى ناوچه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر کوردستان، چونکه بیرمان نه‌چێت مه‌له‌فى ئه‌م ناوچانه ڕه‌هه‌ندێکى نێوده‌وڵەتییشى هه‌یه، به‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چاودێرێکى جددین به‌سه‌ر ناوچه‌کانى مادده‌ى 140ـەوه، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له سنوورى ئیدارى و کارگێڕیى ئه‌م ناوچانه بۆ داهاتوو بکرێت ئه‌وا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌نگ و خواستى هاووڵاتییه‌کانى ده‌بێت و نه‌شیان شاردووەته‌وه و ده‌یان جار ئه‌مه‌یان به لایه‌نى عێراقى و کوردى گه‌یاندووه، بۆیه ده‌بێت بۆ ئه‌م خوله‌ى هه‌ڵبژاردن کورد زۆر به وریایییه‌وه مامه‌ڵە له‌گه‌ڵ دۆخه‌که بکات".
ئەرسەلان ئەحمەد




