سبه‌ی مووچه‌ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت

ھەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ناوی ئەو شوێنانەی ئاشكرا كرد كە سبەی پێنجشەممە مووچە وەردەگرن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/8/2021، وه‌زاره‌تى دارایی ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، سبه‌ی پێنجشەممە 2021/8/26، مووچه‌ی مانگی هەشتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بەبێ لێبڕێن دابەش دەكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌بێ لێبڕین دابه‌ش كرا.
هه‌ر دوێنێ د. جووتیار عادل، گوته‌بێژى فه‌رمیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: "لە ماوەیەکی دیاریکراودا مووچەی گشت وەزارەتەکان دابەش دەکرێت".




