نێچیرڤان بارزانى: یادى شه‌هیدان هانمان ده‌دات بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كانى ئێستا له‌پێناو داهاتوویه‌كى باشتردا

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له 33یه‌مین ساڵیادى ئه‌نفالى بادیناندا په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌نفالى بادینان و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر به گه‌لى كوردستان ئه‌نجام دران، زام و برینى هه‌میشه كراوه‌ن، هه‌رگیز له بیر ناچنه‌وه و نیشانه‌ى سته‌ملێكراویى گه‌لێكى ئاشتیخوازن كه ته‌نیا داواى ژیان و ئازادى و مافى خۆیان كردووه".
ده‌قی په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ یادى ئه‌نفالى بادینان:
ئه‌مڕۆ یادى 33 ساڵه‌ى ئه‌نفالى بادینان ده‌كه‌ینه‌وه و به ڕێز و شكۆوه شه‌هیدان به بیر ده‌هێنینه‌وه كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانى 25ى ئاب تا 6ى ئه‌یلوولى 1988 و له دوا قۆناغى ئه‌نفاله‌كاندا، به پێنج فیرقه‌ى سه‌ربازیى عیراق به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى سڤیلى بادینان ئه‌نجام دران.
تاوانكاران له به‌رده‌وامیى ئه‌و شاڵاوه‌دا، زۆر به دڕنده‌یى له تاوانێكى بێهاوتادا له گه‌رمیانه‌وه تا دوایین دێهاته‌كانى بادینان (182) هه‌زار هاووڵاتیى كوردستانیان به‌ره‌و بیابانه‌كانى مه‌رگ له باشوورى عیراق ڕاكێش كرد و وه‌ك چۆن له بادینان كردیان، بێ جیاوازى، مزگه‌وت و دێر و ماڵ و خانوو و ڕه‌ز و باخى هه‌موو پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه و سروشت و ژینگه‌ى كوردستانیان پێكه‌وه ڕووخاند و سووتاند.
ئه‌نفالى بادینان و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر به گه‌لى كوردستان ئه‌نجام دران، زام و برینى هه‌میشه كراوه‌ن، هه‌رگیز له بیر ناچنه‌وه و نیشانه‌ى سته‌ملێكراویى گه‌لێكى ئاشتیخوازن كه ته‌نیا داواى ژیان و ئازادى و مافى خۆیان كردووه. ئه‌م یاده و مێژووى پڕ له كاره‌سات و مه‌ینه‌تیى گه‌لى كوردستان، وه‌ك هه‌میشه بۆ گه‌یشتن به خه‌ون و ئاواته‌كانى، مكوڕترى ده‌كات.
یادى شه‌هیدان و ڕه‌نج و قوربانییه‌كانى گه‌لى كوردستان هانمان ده‌دات كه بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كانى ئێستا و له‌پێناو داهاتوویه‌كى باشتردا بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان، یه‌كڕیزیى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ییمان پته‌وتر بكه‌ین. له‌م یاده‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تى فیدراڵى عیراق ده‌بێ بڕیاره‌كانى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیراق بۆ قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ى قوربانییان جێبه‌جێ بكات، له هه‌رێمى كوردستانیش خزمه‌تى زیاتر به كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بكرێت.
ده‌بێ كارى جددى بۆ به‌دۆكیوومێنتكردنى تاوانه‌كان و ناساندنیان به جینۆساید له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بكرێت و هه‌موو هه‌وڵێك بخرێته گه‌ڕ تا ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ى تاوانكاریى وا له هه‌موو شوێنێكى سه‌رزه‌مین بگیرێت و مرۆڤایه‌تى هه‌رگیز تاوانى وا نه‌بینێته‌وه.
سوپاس و ڕێز و پێ‌زانین بۆ خه‌ڵكى جوامێرى هه‌ولێر و به‌حركه كه به هاناى لێقه‌وماوانى ئه‌نفالى بادینانه‌وه هاتن، یارمه‌تییان دان و ئامێزى میهره‌بانییان بۆ كردنه‌وه. یادى شه‌هیدانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان هه‌میشه به خێر و سڵاو و دروود له گیانى پاكیان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/8/25




