٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باڵوێزی عێراقی فیدراڵ پیشوازی لە بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

دکتۆر ئەحمد ئەلدلێمی، باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە قاهیرە، پێشوازیی لە شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی قاهیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر کرد.

لە میانەی ئەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی ڕەوەندی عێراقی و کوردستانی لە وڵاتی میسر، هەروەها باس لەو گرفتانە کرا کە دەبنە نیگەرانی بۆ قوتابییانی خوێندنی باڵا لە وڵاتی میسر. باڵوێزی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە بە هەموو توانایەک هەوڵ بدات بۆ نەهێشتنی ئەو گرفتانە، هەروەها لەو دیدارەدا ڕاوبۆچوون لەسەر چەندین بابەتی گرنگ و بایەخدار ئاڵوگۆڕ کرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار