ئه‌كره‌م ساڵح: خه‌ڵكی زۆر له گه‌رمیان ڕوو له پارتی ده‌كه‌ن و ئومێدیان به پارتییه

گه‌رمیان - KDP.info - له سنووری چالاكیی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی هاووڵاتییان و ئه‌ندامی لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر ڕوو له پارتی ده‌كه‌ن، ئێستا قۆناغه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێ كردووه، به‌رپرسی لقی پارتی له گه‌رمیان ده‌ڵێ. له بازنه‌ی 5ی سلێمانی و له بازنه‌ی 2ی پارێزگای سه‌لاحه‌دین دوو كاندیدیان هه‌یه و چاومان له سه‌ركه‌وتنی هه‌ردووكیانه.
ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی ڕاگه‌یاند: "ئێمه له سنووری لقی 22ی گه‌رمیان ئاماده‌كاریی باشمان كردووه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و له سنووری ئێمه دوو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، بازنه‌ی 5ی سلێمانی كه ده‌كاته گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ یه‌ك كاندیدمان هه‌یه، ئه‌ویش هه‌ڤاڵ شوان محه‌مه‌د ڕۆسته‌م و ژماره‌كه‌ی 24ـە، له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی دامانناوه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنمان بە شیوه‌كی نه‌رم ده‌ست پێ كردووه و هیوای زۆرمان هه‌یه كاندیده‌كه‌مان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "له بازنه‌ی 2ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه قه‌زای دووزخورماتوو و هه‌ندی ناوچه‌ی تر دەگرێتەوە، كاندیدێكمان هه‌یه، ئەویش دكتۆر هیوا مه‌لا تاهیر به ژماره 44ـە، كاندیدێكی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی دیاره له ناوچه‌كە. هه‌رچه‌نده به‌هۆی بارودۆخی سنووره‌كهوە له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر 2017 باره‌گای ناوچه‌ی دووز له‌وێ نه‌ماوه، به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان له ناوچه‌ی دووزخورماتوو و كاندیده‌كه‌شمان ڕۆڵێكی چالاكیان هه‌یه، ئومێدی زۆرمان هه‌یه ده‌نگێكی باش به‌ده‌ست بهێنین بۆ كاندیده‌كه‌مان".
گوتیشی: "ئێمه وه‌ك پارتی ڕێكخستنێكی باشمان هه‌یه له سنووره‌كه چه‌ند جارێك ئه‌پده‌یتی ڕێكخستنی خۆمانمان كردووه‌ته‌وه، ئێستاش پڕۆسه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆمانمان ماوه‌یه‌كه ده‌ست پێ كردووه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتی و خه‌ڵكی لایه‌نه‌كان له گه‌رمیان، له‌م ماوەیەدا پێوه‌ندییان به ئێمه‌وه كردووه، كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر وه‌رگرتنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی خواستیان هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی درێژه به خه‌بات بده‌ن، به هه‌وڵ و كاری به‌رده‌وامی هه‌ڤاڵانمان و ئه‌و ڕێزه زۆره ئومێدمان هەیە ده‌نگی پارتیمان له ده‌ڤه‌ره‌كه زۆر زیاد بكات.
زیاتر ده‌ڵێت: "ئێمه له پێشتریش په‌یوه‌ندیی باشمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سنووره‌كه به‌گشتی هه‌بووه، به‌ڵام دابه‌شبوونی سیاسی و ناكۆكی و قه‌یرانه‌كانی سالانی ڕابردوو كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌وه‌ی هاووڵاتییان خۆیان له لایه‌نه‌كان به‌دوور بگرن.''
به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك زۆر هیوای باشیان به پارتی هه‌یه، چونكه ڕووداوه‌كان و درووشمی بریقه‌داری بێكرداری هه‌ندێك لایه‌ن له ڕابردوو ئه‌و ڕاستییه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون كردووەته‌وه كه پارتی هیزیكی واقعبینی خاوه‌ن پیگه‌ی به‌هیزی سیاسی و نیشتمانی و بەخزمەتە. هه‌روه‌ها بۆ خەڵك ڕوون بووه‌ته‌وه كه درووشمی بێناوه‌ڕۆك بۆ مەڕامی سیاسی هیچ له ژیانی خه‌لك ناگۆڕێت، بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر گەیشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی له ڕێگه‌ی پارتییه‌وه ده‌توان خزمه‌تی باشتر بكه‌ن".
ئه‌لبه‌ته له دا‌هاتوودا باردۆخی سیاسی ته‌حه‌كوم ده‌كات به‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌جۆش و خرۆشه‌وه به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان دەڕۆن، یاخود به‌شداریی هاووڵاتییان لاواز بێت.''
''بێگومان تاكوو دۆخی كوردستان به‌ره‌و ئارامیی زیاتر و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بڕوات ئه‌وه به‌شداریی خه‌ڵك زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه دڵنیاین له ده‌نگده‌ر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتیمان كه ده‌ڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به كاندیده‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن.'' ئه‌كره‌م ساڵح وای گوت.
به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی گوتیشی: "ئێستا ئێمه له قۆناخی نه‌رمی بانگەشەی هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌كاری و خۆڕێكخستنەوەین و له سه‌ره‌تای مانگی 9 قۆناخی گه‌رمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌كه‌ین".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




