٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چیای تەیموور: لە بەغدا بۆ مافی گەنجان و خزمەتکردنیان کار دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری دھۆک و لە بازنەی ٣ی سنووری شێخان و ئاکرێ و بەردەڕەش گوتی، کە ڕۆیشتین بۆ بەغدا کاری سەرەکیمان ئەوە دەبێت کە داکۆکی لە بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان بکەین تا وەکوو خۆی دابین بکرێت و خزمەتی لاوان دەکەین .

چیای تەیموور، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری دھۆک لە بازنەی سێ و ژمارە ٢٢ی سنووری شێخان و ئاکرێ و بەردەڕەش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بانگەشە بە شێوەیەکی باش بەڕێوە دەچێت و خەڵک پێشوازییەکی گەرممان لێ دەکەن و گلەییشیان ھەیە کە ئێمە بە سینگێکی فراوان وەریدەگرین. ئەوەی ئێمە تێبینیمان کردووە، خەڵک بە پەرۆشە بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان و ئەوە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگەی نوێنەرانیانەوە ئەو کێشانەی ھەیە چارەسەریان بکەن.''

چیای تەیموور گوتیشی: "ھیوادارین خەڵک کەسانی وا دیاری بکەن کە خزمەتیان بکات و ئێمە کە دەچینە بەغدا وەکوو یەک تیم کار دەکەین و لەگەڵ لیستەکانی دیکەش ھەوڵ دەدەین ببینە یەک تیم بین بۆ ئەوەی سەنگمان ھەبێت لەبەغدا، چونکە بەو شێوەیە سەنگمان باشتر دەبێت.''

ئەو کاندیدەی پارتی گوتیشی: "کار دەکەین بە نمرە یەک پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجە بدرێت و مووچەی فەرمانبەران دابین بکرێت و داکۆکیی تەواوی لێ دەکەین، کە بەغدا تا ئێستا ئەو گرفتە بۆ ھەرێم دروست دەکات، بۆیە ئەمە دەکەینە ئەولەویەتی کاری خۆمان و ھەوڵ دەدەین پشکی ھەرێم لە وادەی خۆیدا ڕەوانە بکرێت.''

تەیموور ڕوونیشی کردەوە: "من ١٤ساڵ بەڕێوەبەری گشتیی  وەرزش و لاوان بوومە و گرنگیی زۆر بە لاوان دەدەم لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، چونکە لاوان لای ئێمە زۆر گرنگ و جێی بایەخن و کاری جددییان بۆ دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتیان بکرێت، چونکە لاوان شایەنی ئەوەن خزمەتیان بکرێت، بۆیە ئەمەش یەکێکی دیکە دەبێت لە کارەکانمان کە چوینە بەغدا بۆ ئەوەی بتوانین لەو ڕێگەیەوە خزمەتی لاوان بکەین کە بەشێکی گرنگی کۆمەڵگان.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار