٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پارە بۆ تەواوکردنی سێ بەنداوی دھۆک خەرج کرا"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- لە سنووری پارێزگای دھۆک کار بۆ دروستکردنی سێ بەنداو دەکرێت و بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆکیش دەڵێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی سێ بەنداوەکە خەرج کردووە.

فەرھاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشتر بڕیاری دروستکردنی سێ بەنداوی نوێ لە پارێزگای دھۆک دەرچووە، بەڵام بەھۆی نەبوونی پارەی پێویست کارکردن تێدا ڕاگیرابوو، ئێستا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەرسێ پردەکە بکرێت، واتە کاری تێدا دەکرێت بۆ تەواوکردنی ھەرسێ بەنداوەکە."

بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆک دەشڵێت: "لە قۆناغی یەکەمدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری خەرج کردووە بۆ ئەوەی بۆ قۆناغی ئێستا کار لەو سێ بەنداوە بکرێت.''

فەرھاد محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەو سێ بەنداوەش پێک ھاتوون لە مەنداوە، خسن و سپنە. ھەرسێ بەنداوەکە کاریگەرییان لەسەر ئاوی ناوچەکە دەبێت و یەکێکە لە ھەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی لە ھەرێمی کوردستان  و تەواوبوونیان سوودێکی زۆری بۆ ناوچەکە دەبێت.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار